ڕاپۆرتیک لە ئەشکەنجەکران لە زیندانەکانی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i278247-ڕاپۆرتیک_لە_ئەشکەنجەکران_لە_زیندانەکانی_کوردستانی_ئێراق
گوڤاری ئەمریکایی " فارن پالیسی" نووسیی هێزە ئەمنیەتیەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق ناودار بە ئاسایش، کەسانی بانتر لە یازدە ساڵ بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ داعش، لە زیندان بەشێوەی دڕندانە ئەشکەنجە دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 04, 2017 15:57 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتیک لە ئەشکەنجەکران لە زیندانەکانی کوردستانی ئێراق

گوڤاری ئەمریکایی " فارن پالیسی" نووسیی هێزە ئەمنیەتیەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق ناودار بە ئاسایش، کەسانی بانتر لە یازدە ساڵ بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ داعش، لە زیندان بەشێوەی دڕندانە ئەشکەنجە دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی سۆمەریە نێوز : عەلی یەکێ لە گەنجانی شاری هەولێر لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری فارن پالیسی وتی: لە زیندانەکانی هەڕێمی کوردستانی عێراق ، هێزە ئەمنیەتیەکانی بە شوکی ئیلکتریکی و سیگار و ڕەوشی تر تازە لاوان ئەشکەنجە دەکەن هاتا دان دابنین کە لە ئەندامانی داعشن وئەم تازە لاوانە یش بۆ ڕزگاری لە ئەشکەنجە بە درۆ دان دادەنین بە هاوکاری لەگەڵ داعش. ئەم گوڤارە ئەمریکیە نووسیی سەدو هەشتا تازە لاوی ئێراقی تەنیا لە یەکێ لە زیندانەکانی هەڕێمی کوردستانی عێراق لە زیندان بوونەو وتووێژ لەگەڵیان پێشانی دا کە هەموویان لەم زیندانە ئەشکەنجە کراون. " دیندار زیباری" جێگری سەرۆکی نوسینگەی کاروباری ڕیکخراوەکانی نێودەوڵەتی لە ئیدارەی خۆجیی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەشکەنجەی تازە لاوانی لە زیندانەکان ڕەت کردەوە. سەرچاوەکانی ئەمنیەتی ئێراق پاش ئەمە ڕایانگەیاندبوو ، هێزە ئەمنیەتیەکانی هەڕیمی کوردستان ی ئەم وڵاتە ، هەشت سەرباز لەوان چەند ئەفسەری سوپای ئێراقیان داوەتە بەر کۆتان ولیدان وئەشکەنجە.