سەفەری سەرۆک کۆماری ئێراق بۆ هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i278317-سەفەری_سەرۆک_کۆماری_ئێراق_بۆ_هەرێمی_کوردستان
راوێژکاریی سەرۆک کۆماری ئێراق وتی: فواد مەعسووم ئەمڕۆ ( یەکشەممە) بە مەبەستی سەردانی هەرێمی کوردستان دەگاتە هەولێر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2017 10:54 Asia/Tehran
  • سەفەری سەرۆک کۆماری ئێراق بۆ هەرێمی کوردستان

راوێژکاریی سەرۆک کۆماری ئێراق وتی: فواد مەعسووم ئەمڕۆ ( یەکشەممە) بە مەبەستی سەردانی هەرێمی کوردستان دەگاتە هەولێر.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛  ''عەبدوللا عەلیاوی" لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی "سومریە نیوز" وتیشی: "فواد مەعسووم"ی سەرۆک کۆماری ئێراق ماوەیەکی دوور و درێژە کە سەردانی هەرێمی کوردستانی نەکردووە و ئەمڕۆ بۆ دڵنیا بوون لە ساغ و سڵامەت بوونی "جەلال تاڵەبانی"ی سەرۆک کۆماری پێشوی ئێراق و دیداری لەگەڵ "مەسعوود بارزانی"ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەگاتە هەولێر.
عەلیاوی بە ئاماژە بەوەی کە دیداری مەعسووم لە هەرێمی کوردستان، دیداری کاری نیەی و تەنیا سەردانێکی ئاساییە و وتیشی: لەم دیدارەدا سەبارەت بە مەسەلەی ئازاد کردنی موسڵ و پرسە گرینگەکانی دیکە لە ئێراق، بیر و ڕا دەگۆڕدرێتەوە.