پرسی سەربەستی هەرێمی کوردستان لە عێراق جێبەجێ ناکرێ
یەکێک لە ئەندامانی کوردی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە کەندوکۆسپی دەرەکی و نێوخۆیی زۆر هەن لەسەر رێگەی سەربەخویی هەرێمی کوردستان ، وتی ئەو پرسە تەنیا لە ئاستی تیۆری دانان دایە .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری فارس ، یەکێک لە ئەندامانی کوردی پەرلەمانی عێراق بە پێچەوانەی هەندێ لێدوانی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کورسدتان لە بارەی سەربەخۆیی هەرێم ، رایگەیاند ئەم بابەتە جێبەجێ ناکرێ .
ئەحمەد حەمە رەشید ئەندامی هاوپەیمانیی کوردستان لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی ئەلمەعلومەدا گوتی پرسی جیاوونەوەی هەرێمی کوردستنان لە عێراق و راگەیاندنی سەربەستیی لە کاتێ ئێستادا جێبەجێ ناکرێ و تەنیا لە بازنەی تیۆری دانان دایە و ناکرێ بۆ گوشارهێنان بۆسەر خەنیمان بەتایبەت حکومەتی ناوەندی بەکار بێت .
ناوبراو وتیشی هەرێمی کوردستان بەرەڕووی کێشەی نێوخۆیی جۆربەجۆرە وەک کێشەی رامیاری و ناکۆکی نێوان پارتە کوردیەکان و دیاری کردی مافی چارەنووس و هەروەها کێشەی ئابووری .
پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق رۆژی یەکشەممە رایگەیاند بابەتی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی لە عێراق لە گەڵ شاندی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئەم وڵاتە بێ شەرم و راشکاوانە لێک داوەتەوە .