گۆڕان پۆستی قایمقامی سلێمانی راده‌ستی یه‌کێتی کرد
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ پۆستی قایمقامی سلێمانی راده‌ستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان کرد ئەویش به‌پێی رێککه‌وتنی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری نێوانیان .
به بە پێی نووسنی ماڵپەڕی " خەندان " ، ئاڵوگۆڕی پۆسته‌که ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێکدا به‌به‌شداری سه‌ردار قادر له‌بری پارێزگاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ختیار عه‌بدوره‌حمان که له‌ساڵی 2014 ه‌وه پۆستی له‌پشکی گۆڕان پۆستی قایمقامی وه‌رگرتووه، ئه‌مڕۆ پۆسته‌که‌ی راده‌ستی ئاوات محه‌مه‌د کرد له پشکی یه‌کێتی.ئاوات محه‌مه‌د پێشتر بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک قایمقامی سلێمانی بوو، پێش رێککه‌وتنه‌که‌ی گۆڕان و یه‌کێتی له‌ساڵی 2014 بۆ دابه‌شکردنی پۆسته‌کان له‌نێوانیاندا.
سه‌ردار قادر له‌مه‌راسیمه‌که‌دا وتی "ئه‌م ئاڵوگۆڕه ته‌نها هێما نییه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان دوو حزب، به‌ڵکو به‌شێکه له دیموکراسی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆسته‌کان".هه‌روه‌ها ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی نوێی سلێمانی رایگه‌یاند "ئێستا روبه‌ڕووی ئه‌رکێکی قورس بومه‌ته‌وه، ده‌مه‌وێت ئه‌م فرسه‌ته بقۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵکی پێ بکه‌م".جه‌ختیشیکرده‌وه، به هاوبه‌شی هه‌موولایه‌ک ده‌یانه‌وێت به‌سه‌ر گرفته‌کاندا زاڵ‌بن.
رێککه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌کێتی، 9/12/2014 واژۆکرا بۆ پێکهێنانی هه‌ردوو حکومه‌تی خۆجێی پارێزگاکانی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه، بڕیاردرا دوای دووساڵ پۆسته‌کان له‌نێوانیاندا ئاڵوگۆڕی پێبکرێت، ساڵی رابردوو پۆسته‌کانی پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌ند پۆستێکی دیکه له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا ئاڵ‌وگۆڕیان پێکرا.ئه‌و گۆڕانکارییانه له‌پۆسته‌کانی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه له‌کاتێکدایه، گۆڕان‌و یه‌کێتی له‌مانگی پێنجی 2016 رێککه‌وتنێکی سیاسیشیان واژۆکرد، تێیدا کاری هاوبه‌ش‌و تێڕوانینه‌کانیان بۆ چه‌ندین پرس‌و دۆخی هه‌رێمی کوردستان، عیراق‌و ناوچه‌که خستووه‌ته‌ڕوو.
هه‌رچه‌نده سێ ساڵ به‌سه‌ر رێککه‌وتنه‌که‌ی گۆڕان‌و یه‌کێتیدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام هێشتا به‌شێک له‌پۆسته‌کان به‌پێی رێککه‌وتنه‌که پڕنه‌کراونه‌ته‌وه‌و پارتی دیموکراتی کوردستانیش، به‌شداری نه‌کردووه له‌هه‌ردوو حکومه‌تی خۆجێی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه، که چه‌ند مانگێک گفتوگۆی له‌سه‌ر کراو‌و هاوشێوه‌ی کۆمه‌ڵ‌و یه‌کگرتوو، ژماره‌یه‌ک پۆستیان بۆ دیاری‌کرا.له‌کۆی 15 قایمقام له‌پارێزگای سلێمانی، به‌پێی رێکه‌وتنه‌که شه‌ش بۆ گۆڕان‌و شه‌ش بۆ یه‌کێتی بوو، سێ قایمقامیش بۆ لایه‌نه‌کانی دیکه دانرا، هه‌روه‌ها له‌کۆی 44 به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه گۆڕان 19و یه‌کێتی 18ی به‌رکه‌وت، ئه‌وانیتر بۆ لایه‌نه‌کانی تر بوو.هه‌ر له‌پارێزگای سلێمانی‌و له‌کۆی 27 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، گۆڕان 11و یه‌کێتیش هه‌مان ژماره‌ی به‌رکه‌وت، پێنج به‌رێوه‌به‌ری گشتی بۆ پارتی‌و کۆمه‌ڵ‌و یه‌کگرتوو دانرا.
به‌پێی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان له کۆتایی (نیسان/4)ی 2014دا، گۆڕان 12 کورسی‌و یه‌کێتیش بووه خاوه‌نی 11 کورسی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.