چاوپێکەوتنی عەممار حەکیم لەگەڵ ئەندامانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق
عەممار حەکیم لەسەفەر بۆ سلێمانی لەگەڵ ئەندامانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دیدار و وتووێژی کرد.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، وەڤدێکی باڵای ئیئتلافی نیشتمانی ئێراق بەسەرۆکایەتی سەید عەممار حەکیم بە سەفەر بۆ سلێمانی، لەگەڵ ڕێبەران و ئەندامانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی دیدار و وتووێژی کرد.
ئەو چاوپێکەوتنە، بەئامادەبوونی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جیگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەب سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، عومەر فەتاح، حاکم قادر و ئەندامانی دیکەی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی، بەڕێوە چوو.
بەهێزکرانی پەیوەندی نێوان دوولایەن و تاووتوێی گەڵاڵەی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئێراق بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی لە وڵات و چارەسەریی ناکۆکییەکان و هەروەها دۆزینەوەی ڕێکارێکی شیاو بۆ کێشەو گرفتەکانی هەولێر و بەغدا، لە تەوەرەکانی ئەو دانیشتنە ڕاگەیێندراوە.
سەید عەممار حەکیم لەگەڵ وەڤدێکی باڵای ئیئتلافی نیشتمانی ئێراق، ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە هەولێر و پاش دیدارە فەرمییەکانی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ونێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گرفتەکانی ئێستای ئێراق و هەرێم وبەتایبەت پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجام دا.