گۆڕان و کۆمەڵ: پێش چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا کێشە ناوخۆییەکان چارەسەربکرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i278653-گۆڕان_و_کۆمەڵ_پێش_چوونی_وەفدی_هەرێم_بۆ_بەغدا_کێشە_ناوخۆییەکان_چارەسەربکرێن
هەریەکە لەبزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی رایانگەیاند، پێویستە پێش چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا کێشە ناوخۆییەکان چارەسەربکرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2017 14:37 Asia/Tehran
  • گۆڕان و کۆمەڵ: پێش چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا کێشە ناوخۆییەکان چارەسەربکرێن

هەریەکە لەبزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی رایانگەیاند، پێویستە پێش چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا کێشە ناوخۆییەکان چارەسەربکرێن.

 

ئەو هەڵوێستەی گۆڕان و کۆمەڵ لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەدا هات کەلە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، وەفدێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی  سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان-یان کردو پێشهات و بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد، ئەوەش بەپێی میدیاکانی گۆڕان.  

وەفدەکەی کۆمەڵ عەلی باپیر سەرۆکایەتی دەکردو  وەفدەکەی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی عومەر سەید عەلی بوو. لەکۆبونەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "پێویستە پێش چونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم چارەسەربکرێن"، هەروەها تەئکیدیان لە پتەوترکردنی پەیوەندیەکانی نێوانیان کردووەتەوە.هەروەها هەردولا تەئکیدیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کردووەتەوە لە رێگەی کاراکردنەوەی دامەزراوە شەرعییەکانەوە.