ئه‌مینداری یه‌کگرتوو سه‌ردانی ئێران ده‌کات
شوبات 12, 2017 11:00 Asia/Tehran
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی هه ریمی کوردستانی ئیراق بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئێران بکات.
به‌ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌میدیاکانی هه‌رێم کوردوستانی ئیراق ؛ له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی به‌رپرسانی ئێران ئه‌مڕۆ سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین ده‌گاته شاری تارانی پایته‌ختی ئێران.
بڕیاره سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین له‌م سه‌فه‌ره‌یدا چاوی به به‌رپرسانی باڵای ئێران بکه‌وێت.
نوسینگه‌ی سه‌لاحه‌دین به‌هادین له‌باره‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌وه ڕایگه‌یاند که ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه ۲۴ی ڕێبه‌ندان به هاوڕێی وه‌فدێکی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌چێته تاران.
تا ئێستا به وردی به‌رنامه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ی سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین بۆ ئێران و دیداره‌کانی رانه‌گه‌یێندراوه.