ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان؛ چاکسازی لە هەرێمی کوردستان بەبێ دەورگێڕانی پەرلەمان سەرناکەوێت
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتەکەی ئەمدواییەی ناوەندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئەنجامدانی چاکسازی لەو هەرێمە وتی: ئەنجامدانی چاکسازی بەبێ هەبوونی دەورێک لەلایەن پەرلەمانەوە سەرناکەوێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سالار مەحموود لە لێدوانێکدا به هەواڵدەریی "السومریه نیوز"ی وت: لە ڕاپۆرتەکەی ئەمدواییەی بنکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چاکسازی لە هەرێمدا، هیچ نیشانەیەک کە بسەلمێنێت لە ڕەوتی چاکسازییەکدا بەرهنگار بوونەوە لەگەڵ گەندەڵی هەیە ئاراستە نەکراوە.
مەحموود وێڕای ئاماژە بەوەی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە دەبێ ببێتە هۆی ئەوەی ئیرادەیەکی بەهێز بۆ بەرنگار بوونەوە لەگەڵ گەندەڵی لە هەموو بوارەکاندا و بەتایبەت لە هەر سێ سهرۆکایهتییهکه وەدیبێت دەریشیبڕی پێویستە پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە لە وەزیرەکانی هەرێم و سەندنەوەی دەنگی متمانە لێیان کارا بکرێتەوە.
شیاوی ئاماژەیە بنکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشتر ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا باس لەوە کراوە ٢٠ بەرپرس و فەرماندەی سەربازی و کەسایەتیی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان لە قەبارەی جێبەجێ کردنی ڕەوتی چاکسازییەکاندا خراونەتە بەر پشکنین و لێپرسینەوە.