هەواڵنێرێکی کەناڵی هەواڵی ڕووداو کوژرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i280988-هەواڵنێرێکی_کەناڵی_هەواڵی_ڕووداو_کوژرا
ژنە هەواڵنێری کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ڕووداو لە کاتی ڕووماڵ کردنی هەواڵ و ڕاپۆرتی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزە دەوڵەتییەکانی ئێراق و تیرۆریستانی داعش بۆ ئەم تەلەڤزیۆنە لە موسڵدا کوژرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2017 07:02 Asia/Tehran
  • هەواڵنێرێکی کەناڵی هەواڵی ڕووداو کوژرا

ژنە هەواڵنێری کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ڕووداو لە کاتی ڕووماڵ کردنی هەواڵ و ڕاپۆرتی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزە دەوڵەتییەکانی ئێراق و تیرۆریستانی داعش بۆ ئەم تەلەڤزیۆنە لە موسڵدا کوژرا.

هەواڵدەریی فەرانسا بە گێڕانەوە لە کەناڵی کوردیی ڕووداو ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند؛ ئەم ژنە هەواڵنێرە بە ناوی "شیفا گەردی" لە کاتی ڕووماڵ کردنی هەواڵەکانی هاوپێوەند بە شەڕی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش کوژراوە.
بەرپرسانی کەناڵی ڕووداو بە  هەواڵدەریی فەرانسایان وتووە کە شیفا گەردی بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە جادەیەکدا لە ڕۆژاوای موسڵ کوژراوە. ئەوان هەروەها وتوویانە کە لەو تەقینەوە تیرۆریستییەدا "یونس مستەفا" وێنەگری شیفا گەردیش بریندار بووە و گوێڕزاوەتەوە بۆ هەولێر- شوێنی چالاکیی کەناڵی هەواڵی ڕووداو- .
گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ هێرشی کردە سەر ئێراق و دەستی گرت بە سەر بەشێکی بەربڵاو لە خاکی ئەم وڵاتە.
هەرچەن لە شەڕی دژ بە تیرۆردا، هێزە ئێراقییەکان بە هاوکاریی و پشتیوانی هێزە جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە توانیوایانە بەشێکی زۆر لەو ناوچە داگیرکراوانە ڕزگار بکەن، بەڵام بەشی ڕۆژاوای موسڵ ئێستایش هەر لە بن ڕکێفی تیرۆریستانی داعشدایە.
هێزە ئێراقییەکان ڕۆژی هەینی چوونە نێو بەشی ڕۆژاوایی شاری موسڵ.
ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ لە سەرەتای پاییزی ٢٠١٦ـەوە دەست پێبوو.
بە هۆی ڕاگەیاندنی لێژنەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان، لە ساڵی ڕابردووی زایینیدا پێنج ڕۆژنامەوان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق کوژراون.