مەسعوود بارزانی گەییشتە تورکیا
شوبات 26, 2017 12:19 Asia/Tehran
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق پیش نیوە ڕۆی ئەمڕۆ بۆ سەردانێکی فەرمی گەییشتە ئانکارای پیتەختی تورکیا .
" مەسعود بارزانی "سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، پێش نیوە رۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرووی شاندێک دا بۆ سەردانێکی فەرمی گەییشتە پێتەختی تورکیا . سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایان گەیاندووە کە ئەردوغان لە بارزانی پێشوازی دەکا و دوو لایەن لە بارەی پێوەندی دوو لایانە و بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم وگۆڕانکارییەکانی ناوچەیی وتووێژ دەکات . ئەم سەرچاوە گەلە وتوویانە کە بارزانی لەگەڵ" بینعەلی ییلدریم" سەرۆک وەزیرانی تورکیا دیمانە ودیدار دەکا .