ئەردوغان و بارزانی لە ئەستەمووڵ دیمانە ودیداریان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i281112-ئەردوغان_و_بارزانی_لە_ئەستەمووڵ_دیمانە_ودیداریان_کرد
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە کۆشکی مابینی شاری ئەستەمووڵ دیدار و وتووێژیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2017 16:24 Asia/Tehran
  • ئەردوغان و بارزانی لە ئەستەمووڵ دیمانە ودیداریان کرد

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق و ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە کۆشکی مابینی شاری ئەستەمووڵ دیدار و وتووێژیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بارزانی کە بۆ سەفەرێکی ڕەسمی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە تورکیا، بێ ئامادەبوئونی  میدیاکان لەگەڵ ئەردوغان دیدار و وتووێژی کرد .

لەم وتووێژە دوایین ڕەوشی مووسڵ و تەلەعفەر، ئامادەبوونی تاقمی پەکەکە  لەباکووری ئێراق و دوایین ڕەوشی شەڕی ناوخۆیی لە سوریا لێک دەدرێتەوە.

لە ڕەوتی سەفەری بارزانی  بۆ تورکیا بۆ یەکەم جار بوو کە ئاڵای کوردستانی ئێراق لە تەنیشت ئاڵای ئێراق و لەشوێنی پێشوازی کردن لە بارزانی هەڵکرا و ئەمەش  بووە هۆی  کاردانەوەی نەرێنی لە میدیاکانی تورکیا  .

ئەگەری ئەوە لە ئارادایە  کۆڕەکانی پات تورکیستی و هەندێ کوڕسی سیاسی ئێراق سەبارەت بەم پرسە کاردانەوە نیشان بدەن.