پەرەی هاوکاریی دوولایەنەی تورکیا و هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i281270-پەرەی_هاوکاریی_دوولایەنەی_تورکیا_و_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی دوو لایەنە پێداگری کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2017 04:07 Asia/Tehran
  • پەرەی هاوکاریی دوولایەنەی تورکیا و هەرێمی کوردستانی ئێراق

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی دوو لایەنە پێداگری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆتورکی ئەستەمووڵی بەشی دەرەوە سنووریی ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئێران، پەرەی هاوکارییەکانی دوولایەنە ، پێوەندی هەولێر  - ئەنقەرە ، ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ، پرسی نەوتی کەرکووک و بەرەنگار بوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە سوریا و ئێراق لە پرسە گرینگەکانی جێ باسی  مەسعوود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا لە ئەنقەرە بوو  .

هەروەها لە چاوپێکەوتنی دوێنێی مەسعوود بارزانی و بن عەلی ییلدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەسەر پێویستیی دامەزرانی سەقام و ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێداگری کرا.

لێکۆڵەران  سەفەری مەسعود بارزانی  بۆ تورکیا لە بارودۆخی ئێستایان لە خاڵی وەرچەرخان لە پێوەندی دوو لایەن دەزانن و پێشوازی لە بارزانی و شاندی هاوڕێی نیشانەی  گرینگایەتی پرسەکە بۆ ئەردوغانە کە چارەسەری زۆرێک لە گرفتەکانی خۆی لەگەڵ کوردەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا لە گرێوی  هاوپەیمانی لەگەڵ بارزانی دەزانێ.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی  یەکشەممە لە سەرووی شاندێک سەردانی تورکیای کرد.

قسەکانی سەرۆکی تورکیا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە حاڵێکدایە کە ستراتژی ئەم وڵاتە بەرامبەر بە تیرۆریزم دووفاقیانەیە و بە داکۆکی ماڵی و سەربازی کردن لە تاقمە تیرۆریستییەکان لە وان داعش  لە کوشت و بڕی خەڵکی سووریا و ئێراق دەورێکی گرینگی هەبووە.