ئاماری کوژراو بریندارەکانی شەڕەکانی رۆژی رابردووی شنگاڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i281702-ئاماری_کوژراو_بریندارەکانی_شەڕەکانی_رۆژی_رابردووی_شنگاڵ
ئەفسەرێکی باڵای هێزەکانی حەفتای سەر بەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند ژماری کوژراوەکانی هەردوو لایەنی شەڕەکەی رۆژی هەینی ٢٠ کوژراو دەیان بریندارە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2017 03:47 Asia/Tehran
  • ئاماری کوژراو بریندارەکانی شەڕەکانی رۆژی رابردووی شنگاڵ

ئەفسەرێکی باڵای هێزەکانی حەفتای سەر بەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند ژماری کوژراوەکانی هەردوو لایەنی شەڕەکەی رۆژی هەینی ٢٠ کوژراو دەیان بریندارە.

ڕائید "عەنتەر خەڵەف"، ئامر فەوجی هێزەکانی حەفتا (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) سەر بە لیوای ١١١، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ  ماڵپەڕی دەنگوباسی "سپی میدیا " ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە هەردوولا ٢٠ قوربانی هەیە و بە دەیانی تریش بریندارە.

ڕائید عەنتەر خەڵەف   لە درێژەی لێدوانەکەیدا باسی لەوە کرد کە هێزەکانی یەبەشە توانیویانە چوار پێشمەرگەی ڕۆژ کە پێشمەرگەی  کوردی سوریان بە دیل بگرن.

رۆژی  رابردوو  شەڕ لە نێوان هێزەکانی بەرخودانی شەنگال و پێشمەرگەی ڕۆژ ڕوویدا و سێ کاتژمێری خایەند و هەر دوو هێزەکەش یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە دەستپێشخەریی شەڕەکە .

لە لایەکی دیکەوە بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شەنگال رایگەیاند" هەر دوو لایەنی ناکۆک هێزێکی زۆریان هێناوەتە ناوچەی سنونێ، زەحمەتە لەرووی مەیدانیەوە بتوانین بارودۆخەکە هێوربکەینەوە، پێویستە لەسەرەوە لە ئاستە بالآکانی لایەنەکان هەوڵی چارەسەر بدەن".

سەبارەت بە هەڵوێستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، جەمیل خدر وتی" پێشمەرگەی یەکێتی نابێتە بەشێک لەو شەڕەی لەسنوری شەنگال رویداوە و هەموو هەوڵەکانیشیمان بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخەکەیە".

ماڵپەڕی خەندانیش نووسی کۆبونەوەی نێوان بەرپرسانی‌ باڵای‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگەی هەرێم و هێزەکانی‌ بەرخۆدانی‌ شەنگال (یەبەشە) کۆتایی هات کە تایبەت بوو بە شەڕو گرژییەکانی‌ سنورەکە.

"عەمید سمێ بۆساڵی‌ " رایگەیاند،  کۆبونەوەکە  بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەدەستی گەیشتوون، " ئیجابی" بووە. 

ئەمە لە کاتێک دایە کە " قادر شێخ مەم "  فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەکانی نێوان فه‌رمانده‌كانی پێشمەرگە و وەک خۆی دەڵێت " سه‌رانی چه‌كدارانی پەکەکە"  بێ ئاکام بوو، ده‌شڵێت، ''ئێمە لەسەر خاکی خۆمانین و كشانه‌وه‌مان ره‌ت کردووه‌تەوە.''

پێشمەرگەی رۆژ هێزێکی چەکداری کوردییەو لەدوای دامەزراندنی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا (ئەنەکەسە) پێکهێنراوە، ئەو ئەنجومەنەی لەژێر سەرپەرشتی "مەسعود بارزانی "لەمانگی تشرینی یەکەمی‌ 2011 لەشاری هەولێر دامەزرا.

سەرەتا ئەنجومەنەکە لە 11 پارتی سیاسیی  کوردی سوریا  پێکهاتبوو، بەڵام دواتر ژمارەی پارتەکانی ناو ئەنجومەنەکە بۆ 15 پارتی سیاسیی زیادی کرد.

هەروەها یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ناسراو بە یەبەشەو یەکینەکانی ژنانی شەنگال ناسراو بە یەژەشە بە هێزێکی نزیک لە "پەکەکە " دادەنرێن و لەبەشێک لە ناوچەکانی شەنگال و دەوروبەری جێگیرکراون.