کۆبوونەوەی بارزانی و عەبادی کۆتایی هات ، عەبادی لە هەولێرەوە گەیشتە سلێمانی
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە بڵاوکردەوە و رای گەیاندووە، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێ سەرکەوتنەکانی کردەوەگەلی مووسڵ کراوە و هاوکات رەوشی ئاوارەکانیش گفتوگۆی لەبارەیەوە کراوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لەوکۆبوونەوەیەدا هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دووپاتکراوەتەوە بەتایبەتی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا.
عەبادی بەر لەسەردانەکەی بۆ هەولێر سەردانی ناوچە رزگارکراوەکانی مووسڵی کرد.
عه‌بادی دوای دیداری لە گەڵ بارزانی ، هەولێری بە جێ هێشت و گه‌یشته فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانی .
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌سه‌ردانه‌که به"خه‌ندان"-ی ڕاگه‌یاند، عه‌بادی لە سلێمانی له‌لایه‌ن "به‌رهه‌م ساڵح" و ژماریه‌ک ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی و" سه‌ردار قادر" له‌بری پارێزگاری سلێمانى پێشوازی لێ‌کرا.
بڕیاره عه‌بادی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه به‌شدار دیداری سلێمانی بکات، که له‌زانکۆی ئه‌مریکی به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌که هه‌ر له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ سلێمانی عه‌بادی سه‌ردانی جه‌لال تاڵەبانیش ده‌کات.
سبه‌ینێ ، پێنجه‌مین دیداری سلێمانی له‌زانکۆی ئه‌مریکی له‌سلێمانی له‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌به‌شداری چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و ئابوری و ئه‌کادیمی و خاوه‌ن بڕیار بۆ تاوتوێکردنی قۆناغی دوای داعش و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
لەکاتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق تائێستە ئەوە بۆ شەشەم جارە عەبادی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و دوو لە سەردانەکانی لەکاتی بەرێوەچووی کردەوەگەلی مووسڵ بووە.