داواکاریی عەبادی و بارزانی بۆ هاو هەڵوێستی لەوێژاری ڕامیاری دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i282242-داواکاریی_عەبادی_و_بارزانی_بۆ_هاو_هەڵوێستی_لەوێژاری_ڕامیاری_دا
سەرۆک وەزیرانی ئێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوکات ڕەگەڵ نە بەرد بۆ ئازاد کردنی مووسڵ لە تاقمی تیرۆریستیی داعش دیدار و وتووێژیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 08, 2017 04:14 Asia/Tehran
  • داواکاریی عەبادی و بارزانی بۆ  هاو هەڵوێستی لەوێژاری ڕامیاری دا

سەرۆک وەزیرانی ئێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوکات ڕەگەڵ نە بەرد بۆ ئازاد کردنی مووسڵ لە تاقمی تیرۆریستیی داعش دیدار و وتووێژیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، نووسینگەی سەرۆک وەزیریی ئێراق لە بەیاننامەیەک  ڕایگەیاند : حەیدەر عەبادی  سەرۆک وەزیران و مەسعوود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە هەولێر  چاویان بە یەکتر کەوت و لەسەر پەرەی هاوکارییەکان و هەماهەنگییەکان  بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم پێداگرییان کرد.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  لەم بەیاننامەیە وتیشی : حەیدەر عەبادی و مەسعوود بارزانی لەسەر  هاودەنگی سیاسی  وبەهێزکردنی  هاوکاری  نێوان هەولێر و بەغدا پێداگرییان کرد  .

بەرلەمە سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوابەدوای ئازاد کرانی کۆبیناکانی دەوڵەتیی ئێراق لە ڕۆژاوای مووسڵ  سەرلەبەیانیی ڕۆژی  سێ شەممە سەردانی مووسڵی کرد و  دوای ئەوەش  چوو بوو هەولێر  .

بەرلەمە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سپتەمبەری ساڵی 2016  لەسەرووی شاندێک دا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ فواد مەعسوومی سەرۆک و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دیداری کرد و سەبارەت بە پرسگەلێکی  وەک پێوەندی بەغدا و هەولێر، ئازاد کردنی مووسڵ و پرسی نەوت  وتووێژی کرد .

کاربەدەستانی ئێراقی بە جاران   داوای درێژەی وتووێژەکانی نێوان بەغدا و هەولێریان کردووە  بە ئامانجی چارەسەرکردنی  تۆکمەوتەواوی ناکۆکییەکانی نێوان دوولایەن.