داواکاریی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە عەرەبستان
هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ دابین کردنی پێداویستیی ئەو ئاوارانەی کە پەنا بۆ ئەم ناوچەیە دەبن، داوای قەرزی لە عەرەبستانی سعودی کرد.
هەواڵدەریی ئێراقی نون ، ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند نێچروان بارزانی سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز ڕاوێژکاری دەرباری ڕژێمی عەرەبستانی سعودی لە هەولێر هیواداری دەربڕی عەرەبستان قەرز بداتە هەرێمی کوردستان بۆ ڕاگەیشتن بە کاروباری ئاوارەکان.
بارزانی بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە هاتنی ئاوارەکان بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ساڵ دا یەک میلیار و چوارسەد ملوێن دولار خەرج دەگرێتەوە، وتیشی: ئەم ناوچەیە لەساڵی دووهەزارو چواردەوە لەبەر پچڕانی پشکەکەی لە بودجەی گشتیی ئێراق، تووشی هەڕەشەی تیروریستی و کەم بوونی نرخی نەوت و قەیرانی جۆربەجۆر بووە .
هەرلەم حاڵەدا ماڵپەڕی ئێراقیی سومەریەش ڕایگەیاند : هەرێمی کوردستانی ئێراق لە حاڵێکدا کە بەرەوڕووی قەیرانی ماڵییە، زۆربەی داهاتی نەوتیی خۆی دەداتە کۆمپانییە نەوتییە بیانییەکان .
کۆبەشگە ی نەوتی دی ئێن ئۆی نەرویج و بە شگە ی جێنێل وزە نیزیکەی 43 ملوێن و هەشتسەد هەزار دولاری لە هەرێمی کوردستانی ئێراق وەرگرتووە لەبەر چالاکی کردن لەبەرهەم هێنانی نەوت لە مەیدانی نەوتیی تاوکی لە دیسەمبەری ساڵی دووهەزاروشازدە.
ئەم دوو کۆمپانییە بیانییە دیسەمبەری ڕابردوو لە مەیدانی نەوتیی تاوکی لەڕۆژدا 110 هەزار و 335 بەرمیل نەوتیان بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژدا 109 هەزار و 546 بۆشکە ی بۆ تورکیا نێردراوە .