حکومەتی هەرێم نرخی بەنزینی گران کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i282344-حکومەتی_هەرێم_نرخی_بەنزینی_گران_کرد
غالب مەحموود ، سەرۆکی لیژنەی وزە و پیشەسازی و سامانەسروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: حکومەتی هەرێم نرخی بەنزینی گران کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 08, 2017 14:56 Asia/Tehran
  • حکومەتی هەرێم نرخی بەنزینی گران کرد

غالب مەحموود ، سەرۆکی لیژنەی وزە و پیشەسازی و سامانەسروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: حکومەتی هەرێم نرخی بەنزینی گران کرد.

 ناوبراو وتیشی   وەک دەزانن کە ماوەی دوو ساڵە کاریان کردووە بۆ دابەزینی نرخی بەنزین، بەڵام هەموو کات ئەم حکومەتە بازرگانە، نەک هەر یارمەتی نەداون، بەڵکو کاری کردووە وەک بازرگانێک، هەموو کات بیری لەوە کردووەتەوە، چۆن نرخی بەنزین گران بکات کە ئەمیش ئیشی بازرگانە، نەک حکومەت.

غالب محەمەد عەلی، سەرۆکی لیژنەی وزە و پیشەسازی و سامانەسروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، هەر دوو پاڵاوگەی کەڵەک و بازیان لە ماوەی حەفتەیەکدا نرخی یەک لیتر بەنزین 25 دیناریان زیاد کردووە، کە بەمەیش بۆمان دەردەکەوێت حکومەتی ئەو نرخەی گران کردووە.

وتیشی: "نرخی بەنزین لە بۆرسەی جیهانی تەنیا 30 دولار زیادی کردووە، بەڵام هۆکار نەبووە بەگران بوونی بەم رێژەیە".ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی روونیشیکردەوە، گران بوونی بەنزین هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بؤ ئەوەی کە نرخی بەنزین گران کراوە لە لایەنی حکومەت کەواتە بۆ چارەسەکردنی ئەم بابەتە دەبێت بە نرخی پێشوو یان هەرزانتر بفرۆشرێت بە بازرگانەکان بۆ ئەوەی هاوڵاتیان سودمەند بن.