هەولێر : ئیزنی ئامادە بوونیی هۆکارانی هەرەشە کار لە ئاسایشی دراوسێکان لەهەرێم نادەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i282436-هەولێر_ئیزنی_ئامادە_بوونیی_هۆکارانی_هەرەشە_کار_لە_ئاسایشی_دراوسێکان_لەهەرێم_نادەین
یەکێ لە بەرپرسانی پایە بەرزی هەولێر جەختیکرد کە نابێ گرووپگەلێک کە هەرەشە لە ئاسایش و پاوەجێیی وڵاتانی دڕاوسێی هەرێمی کوردستان دەکەن ، ئیزنی مانەوە لە هەرێمیان هەبێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 09, 2017 13:08 Asia/Tehran
  • هەولێر : ئیزنی ئامادە بوونیی هۆکارانی هەرەشە کار لە ئاسایشی دراوسێکان لەهەرێم نادەین

یەکێ لە بەرپرسانی پایە بەرزی هەولێر جەختیکرد کە نابێ گرووپگەلێک کە هەرەشە لە ئاسایش و پاوەجێیی وڵاتانی دڕاوسێی هەرێمی کوردستان دەکەن ، ئیزنی مانەوە لە هەرێمیان هەبێت .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی کورد پرێس ، بە گێرانەوە  لە ماڵپەری دەنگ وباسی خەندان ، فەلاح مۆستەفا بەرپرسی پێوەندی دەرەوەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق  ، نەدانی ئیزن بۆ ئامادە بوونیی ئەو هێزانە کە هەرەشە لە ئاسایشی وڵاتانی دڕاوسێی هەرێم دەکەن ، وەک ئەرک وپێبەندیی نێو دەوڵەتی هەولێر  زانیوە .

 مۆستەفا  ئەم قسە گەلەی  لە کۆری هەواڵنێران لە پەراوێزی دیداری سلێمانی هیناوەتە ئاراوە . فەلاح مۆستەفا  هیوای خواست کە هێزەکانی پەکەکە لە شەنگاڵ برۆنە دەر . بەر پرسی پیوەندی دەرەوەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختیکرد لە سەر پیویستی  ڕێزگرتنی هەموو پارت و هێزەکان  لە ناوەندەکانی دەستەلاتدارەتیی هەرێمی کوردستان و وتی کە پارت و گرووپە کان نابێ  بۆ هەرێمی کوردستان گیرو گرفت بەدی بێنن .