تۆمەتبار کرانی بارزانی بە هەوڵ بۆ شەڕنانەوە لە نێو کوردان
ئه‌ندامێکی هاوپەیمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وێڕای تۆمه‌تبارکردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به هه‌وڵ بۆ هەڵخڕاندنی ئاگری شه‌ڕی کوردی- کوردی له عێراق، داوای له به‌غدا کرد که به توندی به‌ره‌وڕووی بارزانی ببێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "الشرقیه نیوز"، فیرده‌وس عه‌وادی له به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: مه‌سعوود بارزانی هه‌وڵ ده‌دات بۆ دروست کردنی شه‌ڕی کوردی- کوردی به ئامانجی وه‌ده‌ستهێنانی پشکی جوگرافیایی خۆی له هه‌رێم و مانه‌وه وه‌کوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان.
ناوبراو له به‌یاننامه‌که‌یدا زیادی‌کرد: ده‌بێ بارزانی بزانێت که به‌غدا به باشی ئاگاداری بارودۆخی هه‌رێمی کوردستانه و له ئابڕووی پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان تێده‌گات که نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردن وه‌کوو به‌شێک له گه‌لی عێراق و ئه‌م بابه‌ته ده‌یسه‌لمێنێت که بارزانی نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان نییه.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا فیرده‌وس عه‌وادی وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که هێشتاکه دۆسیه‌کانی بارزانی له‌باره‌ی په‌نادان به تیرۆریستان و تاوانبارانه‌وه، پێدانی زانیاری به وڵاتانی ناوچه‌که و وڵاتانی بیانی، پیلان داڕشتن له دژی عێراق و فرۆشتنی نه‌وتی ئه‌م وڵاته به بێ ئاگاداریی به‌غدا له‌به‌رده‌ستدایه و ئاوه‌ڵایه، داوای له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کرد به شێوه‌ی جیدی له‌گه‌ڵ بارزانی مامه‌ڵه بکات و ئیزن به‌و نه‌دات زیاتر له‌مه له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی کورده‌کان یاری بکات.
باروودۆخی ئێسستای هەرێمی کوردستان لەبەر قەیرانی سیاسی، قەیرانی دارایی و هەروەها شەڕی داعش، ئاسۆیەکی ڕووناک ناخاتە بەردەم مەسعوود بارزانی بۆ هێنانە دیی ئاواتەکانی.
ناوچەی کوردستانی ئێراق بە کۆتایی هاتنی سەردەمی سەرۆکایەتیی یاسایی مەسعوود بارزانی لە ١٩ی ئاگوستی ٢٠١٥ـەوە ، ئاڵۆزی و بشێویی سیاسیی بە خۆیەوە دەبینێ و جاروبار کۆبوونەوەی ناڕازییانە ئەو ئاگرە بڵێسە پێ دەدات.