وریایی دانی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی ئێراق بە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i284512-وریایی_دانی_بزوتنەوەی_عەسائیبی_ئەهلی_حەقی_ئێراق_بە_هەولێر
وتە بێژی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی ئێراق وتی : شاری " شنگال" هەرگیز پەیوەس نابێ بە هەرێمی کوردستانی ئێراقەوەو هێزی پێشمەرگەی کورد دەبێ لە پارێزگای نەینەوا پاشەکشە بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2017 06:10 Asia/Tehran
  • وریایی دانی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی ئێراق بە هەولێر

وتە بێژی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی ئێراق وتی : شاری " شنگال" هەرگیز پەیوەس نابێ بە هەرێمی کوردستانی ئێراقەوەو هێزی پێشمەرگەی کورد دەبێ لە پارێزگای نەینەوا پاشەکشە بکات .

" جەواد ئەلتەلیباوی" لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەریی فارس بەڕاشکاوی وتی : دەوڵەتی  ئێراق و حەشدی شەعبیی ئەو وڵاتە هەرگیز بە هێزەکانی پێشمەرگەی کورد ئیزنی پەیوەسکردنی بستێک لە خاکی پارێزگای نەینەوا بە هەرێمی کوردستان نادەن . " جەواد ئەلتەلیباوی" وێڕای جەختکردن لە سەر ویستی هێزەکانی حەشدی شەعبی  بۆ سەندنەوەی تۆکمەوتەواوی  ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا و تەسلیم کردنی بە دەولەتی ئێراق وتی : ئیزن نادەین هیچ هێزێک بە پێچەوانەی ویستی دەوڵەتی ئێراق لە نەینەوا دا ئامادە بێت.وتەبێژی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی ئێراق لە سەر پێویستیی پاشەکشە کردنی هێزی پێشمەرگە لە خاکی نەینەوا دەست بەجێ دوای ڕزگارکرانی تۆکمەوتەواوی لە ژێر ڕکێفی داعش جەختیکرد و وتی : ئەگەر ئەوان  لە فەرمانی دەوڵەتی ئێراق سەرپێچی بکەن ، بژاردەی کەلک وەرگرتن لە زۆر لێک ئەدەنەوە .  ژمارێک  لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان ئێراق وتوویانە کە هێزی پیشمەرگە هەرگیز لەو ناوچەگەلەی کە لە چنگ داعش ڕزگاریان کردوون ناکشێنەوە . هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ناوچەی شنگاڵ لە باشووری مووسڵیان ئازاد کردووە و خوازیاری ئامادە بوونی بەردەوامن لەو شارە دا .