تایوان بسێنی تازەی نەوتەکەی هه‌رێمی کوردستانه
تایوان یه‌ک ملوێن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ده‌کڕێت و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتووش دا ئەم ڕادەیە پەرە بستێنێ.
تایوان بۆیه‌که‌م جار له ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌وه یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی نەپاڵاوتەی هه‌رێمی کوردستانی کڕیوه‌و مانگی داهاتوو نه‌وته‌که ده‌گاته ئه‌و وڵاته، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاڵاوگه ناوخۆییه‌کانی تایوان له‌کڕینی نه‌وتی هه‌رێم به‌نرخێکی کێبڕکێکاریی قازانج ده‌که‌ن.به‌پێی هه‌واڵێکی رۆیته‌رز، کۆمپانیای (CPC) تایوان که له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌کرێت، بۆیه‌که‌مجار یه‌ک ملوێن به‌رمیل نه‌وتی نەپاڵاوتەی برنتی هه‌رێمی کوردستانی کریوه‌و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ی پیترۆکیمیاوی فۆرمۆسای تایوانی دوای نۆ مانگ ڕاوه‌ستان ده‌ستیکردووه‌ته‌وه به کڕینی نه‌وتی نەپاڵاوتەی برێنت. به‌پێی زانیارییەکانی ڕۆیتێرز، بۆ بارکردنی نه‌وتی نەپاڵاوتە له ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌دا پاپۆڕی نه‌وتهه‌ڵگری (کریتی سفاکیا) یه‌ک ملوێن به‌رمیل نه‌وتی نەپاڵاوتە هه‌رێمی کوردستانی له به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیاوه بارکردووه و له‌مانگی نیساندا ده‌گاته پاڵاوگه‌کانی فۆرمۆسا، هه‌روه‌ها له‌زاری به‌رپرسانی کۆمپانیاکه‌وه ئاشکرایکردووه له چه‌ند مانگی داهاتوودا چه‌ندین پاپۆڕی دیکه‌ی نه‌وتیان به‌ده‌ست ده‌گات. کی لین، وته‌بێژی کۆمپانیای فۆرمۆسا رایگه‌یاندووه:" نه‌وتی زۆرمان لە کورد کڕیوه."ڕونیشیکردووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی رێکخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری نه‌وت ( ئۆپیک) به‌پێی رێککه‌وتنی که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، خستنه‌ڕووی نه‌وتی نەپاڵاوتە له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیان که‌م کرده‌وه، ئێستا نه‌وتی نەپاڵاوتەی هه‌رێمی کوردستان (KBT) جێگای هه‌ندێک له‌و نه‌وته مام ناوه‌ندی و قورسه‌ی گرتۆته‌وه.هه‌روه‌ها وته‌بێژێکی کۆمپانیای CPC ڕایگه‌یاندووه، نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی کڕیوه له‌به‌رئه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی کێبڕکێکاری و هەرزانه وکهمکردنهوهکانی ئۆپیک کاریگه‌ریی نه‌خستۆته‌سه‌ر. به‌رپرسانی هه‌ردوو کۆمپانیاکه جه‌ختیشیان کردۆته‌وه نەپاڵاوتە بوونی نەوتی هه‌رێمی کوردستان (KBT) خه‌ستییه‌که‌ی به‌پێی پێوه‌ری په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریکی بریتیه له 32-32.5 پله و له‌سه‌دا 2.5 هه‌تا له‌سه‌دا سێ سۆلفۆری تێدایه.
جێگای ئاماژەیە کە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ماوەی سێ مانگی ئەم دواییەدا لە بەر توندوتیژ بوونەوەی قەیرانی دراڤی بە پەلە دەستی کرد بە گرێ دانی پەیماننامەی تازە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ڕۆژئاوایی ، لەوانە ڕۆسێنفتی ڕووسیا و نەوتە نەپاڵاوتەکەی بە بایی سێ ملیارد دۆلار پێش فرۆش دەکات.