نەیارەتیی نوێنەرانی تورکمان لەگەڵ هەڵکرانی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i284608-نەیارەتیی_نوێنەرانی_تورکمان_لەگەڵ_هەڵکرانی_ئاڵای_کوردستان_لە_کەرکووک
ژمارێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق خوازیاری پێشگری بە هەڵکرانی ئاڵای ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە لە سەر بینا و ناوەندەکانی پارێزگەی کەرکووک لە باکووری ئێراق بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 29, 2017 08:23 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی نوێنەرانی تورکمان لەگەڵ هەڵکرانی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک

ژمارێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق خوازیاری پێشگری بە هەڵکرانی ئاڵای ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە لە سەر بینا و ناوەندەکانی پارێزگەی کەرکووک لە باکووری ئێراق بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێراقی بوراسا؛ "جاسم محەممەد جەعفەر" نوێنەری تورکمانەکان لە پەرلەمانی ئێراق بە نوێنەرایەتی لە تورکمانەکانەوە ڕۆژی سێشەممە هەڵکرانی ئاڵای ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە لە پارێزگەی کەرکووکی بە بیانوویک زانی بۆ تێکشێواندنی ئاسایشی ئەم پارێزگەیە لە لایەن تیرۆریستانەوە و وتی: پارێزگەی کەرکووک، پارێزگەی برایەتی و دۆستایەتی لە نێوان نەتەوەی  کورد، عەرەب و تورکمانە و ئەم کردەوە بوار خۆش دەکات بۆ ئەوەی ئا گری شەڕی ئایینی و ئەتنی لە پارێزگەی کەرکووک هەڵگیرسێت.
ئەم نوێنەرە تورکمانەی پەرلەمانی ئێراق هەڵکرانی ئاڵای ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە لە پارێزگەی کەرکووک دژ بە یاسای بنەڕەتی ئێراقە و وتیشی: ئەنجومەنی  ئەم پارێزگەیە، ماف و دەسەڵاتی پەسەن کردنی ئەو پرۆەیاسایەی نییە و ئەم پرۆژەیاسایە دەبێ لە لێژنەی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەراندا پەسەن بکرێ.
"سەعد حەدیسی" وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش هەڵکرانی ئاڵای ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە لە سەر بینا و باڵاخانەی ئیدارە و ناوەندەکانی پارێزگەی کەرکووکی دژ بە یاسای بنەڕەتی زانی و وتی: دەوڵەتی بەغدا بە پێی یاسا کە ڕاشکاوانە بازنەی ماف و دەسەڵاتەکانی دەوڵەتی ناوەندیی دیاری کردووە ، دژ بە مەسەلەی هەڵکرانی ئاڵای ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە لە سەر باڵا و بیناخانەی ئیدارە و ناوەندەکانی پارێزگەی کەرکووک ڕادەوەستێ.
ئەنجومەنی پارێزگاریی کەرکووک ڕۆژی سێشەممە بە زۆرینەی دەنگ لە کاتێکدا کە نوێنەرانی عەرەب و تورکمان کۆڕی دەنگ وەرگرتنەکەیان بەجێهێشت، دەنگیان دا بە هەڵکرانی ئاڵای ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە لە سەر بینا و باڵاخانەکانی دام و دەزگە دەوڵەتییەکانی ئەم پارێزگەیە.