ڕێککەوتنێکی نەوتیی لەنێوان کۆمپانیایەکی ڕووسیایی و هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i285058-ڕێککەوتنێکی_نەوتیی_لەنێوان_کۆمپانیایەکی_ڕووسیایی_و_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
کۆمپانیای "ڕووس نەفت"ی ڕووسیا لەگەڵ ناوچەی کوردستانی ئێراق ڕێککەوتننامەیەکی سەبارەت بە کڕینی نەوت لەو ناوچەیە مۆر کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2017 08:10 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنێکی نەوتیی لەنێوان کۆمپانیایەکی ڕووسیایی و هەرێمی کوردستانی ئێراق

کۆمپانیای "ڕووس نەفت"ی ڕووسیا لەگەڵ ناوچەی کوردستانی ئێراق ڕێککەوتننامەیەکی سەبارەت بە کڕینی نەوت لەو ناوچەیە مۆر کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم؛ کۆمپانیای "ڕووس نەفت" ڕۆژی شەممە لە مالپەڕی خۆیدا ڕایگەیاند: ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق مۆر کردووە کە بە پێی ئەوە لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە تا ساڵی ٢٠١٩ نەوتی نەپاڵاوتەی لە کوردستانی ئێراق دەکڕێ و دەیپاڵێوێ.
"ئیگۆر سێچین" سەرۆکی کارگێریی کۆمپانیای ڕووس نەفت هیوای خواست: بە هاوکاریی هەرێمی کوردستانی ئێراق بازاڕی تازەی زیاتر بۆ نەوتی ئەم ناوچەیە پەیدا ببێ.
کۆمپانیای "ڕووس نەفت" یەکەم کۆمپانیای نەوتیی گەورەیە کە پارەی نەوتی نەپاڵاوتەکەی پێش وەرگرتنی ڕادەستی فرۆشیار دەکات.
گەمیی نەوتهەڵگری "مینێرا سۆفیا" نەوتی نەپاڵاوتەی کوردستانی ئێراق لە بەندەری جیهانی تورکیاوە دەگوازێتەوە بۆ بەندەری "ترێستە"ی ئیتالیا و باری نەوتەکەی لەم بەندەرەوە لە ڕێگای بۆریەوە پۆمپاژ دەکرێت بۆ پاڵاوتگەکانی بەشگەی ڕووس نەفت لە ئەڵمان.
بە پێی یاسای بنەڕەتیی ئێراق، دۆزینەوە، هەڵینجاندن و هەناردەی نەوتی ناوچەکانی ئەم وڵاتە دەبێ بە ئیزنی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق ئەنجام ببێ، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق نەوتی ئەم ناوچەیە بە بێ لەبەرچاو گرتنی بڕگەکانی یاسای بنەڕەتی ئێراق دەفرۆشێ.
مەسەلەی نەوت و ناوچە کێشە لەسەرەکان لەو خاڵانەی جێی ناکۆکی لە نێوان هەولێر و بەغدایە کە سێبەری ڕەشی کێشاوە بە سەر پێوەندییەکانی نێوانیان.