سەردانی بەرپرسێکی باڵای بریتانیا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقیا ڕۆژی چوارشەممە گەییشتە هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستانی عێراق هەتا چاوی بە کاربەدەستانی کوردی ئەم ناوچەیە بکەوێت و وتووێژیان لەگەڵ دا بکات.
ئەم بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقیا لە یەکەم هەنگاودا سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد.
بە پێی ڕاگەیاندنی کاربەدەستانی کوردی عێراقی،نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوونی قوبادتاڵەبانی جێگری،چاوی بە توبیاس مارتین ئیلوود بەرپرسی باڵای وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقیا کەوت و لە بارەی دوا ئاڵ و گۆڕەکانی عێراق و خەباتی دژی داعش وتووێژیان کرد.
بە پێی وتەکانی فەلاح موستەفا بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، هەردووک لا لەم دیدارەدا سەبارەت بە ئاڵ و گۆڕە سیاسیەکان و سەقام و پاوەجێیی سیاسیی دوای داعش لە عێراقیش وتووێژیان کرد.
بە پێی بەرنامەی ڕاگەیەندراو، ئەم کاربەدەستە باڵایەی دەوڵەتی بریتانیا دوای دیداری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، چاوی بە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقیش کەوت و وتووێژی لەگەڵ دا کرد.