فستیڤاڵی "کامێرا مووسڵ ئازاد دەکات" ساز دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i286518-فستیڤاڵی_کامێرا_مووسڵ_ئازاد_دەکات_ساز_دەکرێت
لە داھاتوویەکی نزیکدا، فێستیڤاڵی " کامێرا مووسڵ ئازاد دەکات"، لە شاری ھەولێر ساز دەکرێت، دەرھێنەری فێستیڤاڵەکەش دەڵێت: "ئامانج لە سازکردنی ئەو فێستیڤاڵە دەرخستنی ڕۆڵی کاریگەریی کامێرا و کامێرامانەکانە".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2017 08:36 Asia/Tehran
  • فستیڤاڵی

لە داھاتوویەکی نزیکدا، فێستیڤاڵی " کامێرا مووسڵ ئازاد دەکات"، لە شاری ھەولێر ساز دەکرێت، دەرھێنەری فێستیڤاڵەکەش دەڵێت: "ئامانج لە سازکردنی ئەو فێستیڤاڵە دەرخستنی ڕۆڵی کاریگەریی کامێرا و کامێرامانەکانە".

بڕیار وایە 26ـی نیسانی 2017 فێستیڤاڵی (کامێرا مووسڵ ئازاد دەکات)، لە سینەمای مێگا مۆڵی شاری ھەولێر ساز بکرێت، لەم بارەیەوە پشتیوان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە، بە (باسنیوز)ـی ڕاگەیاند: "ئامانج لە سازکردنی ئەو فێستیڤاڵە دەرخستنی ڕۆڵی کاریگەریی کامێرا و کامێرامانەکانە لە شەڕی ئازادکردنەوەی مووسڵدا". 
بە وتەی بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە، وێنەگرە بریندارەکانی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ئاژانسەکان خەڵات دەکرێن، باس لەوەش دەکات: "سەرەتای کردنەوەی فێستیڤاڵ بە کردنەوەی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی دەست پێ دەکات، کە باس لە ئازادکردنەوەی قۆناغەکانی شەڕی مووسڵ دەکات". وێنەگری کەناڵە نێوخۆیی و بیانییەکان و ئاژانسە جیھانییەکان بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە، بڕیارە کاریگەرترین سێ وێنە و ڤیدیۆی شەڕی ئازادکردنەوەی مووسڵ خەڵات بکرێن.بریاربوو لە ڕۆژی 16 تاوە 18ـی نیسانی 2017، ڤیستیڤاڵی کامێرا موسڵ ئازاد دەکات بەڕێوەبچێت، بەڵام دواخرا بۆ 26ـی نیسان.