لە هەولێر 131 کەس دەستگیرکران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i289084-لە_هەولێر_131_کەس_دەستگیرکران
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات 131 کەس بەهۆی تەقەی خۆشیەوە دەستگیر کراون کە لە شەوی یاری کلاسیکۆ تەقەیان کردبوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2017 05:37 Asia/Tehran
  • لە هەولێر 131 کەس دەستگیرکران

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات 131 کەس بەهۆی تەقەی خۆشیەوە دەستگیر کراون کە لە شەوی یاری کلاسیکۆ تەقەیان کردبوو.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد تا ئێستا 131 کەس لەسەر تەقەی خۆشی لە هەولێر دەستگیرکراون.

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوام دەبن لە هەڵمەتەکەیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە شەوی یاری نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید تەقەیان کردووە.

هەروەها پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند "لە شەوی یارییەکەدا چەکی قورس تەقێندراوە و بە دۆشکە تەقەکراوە، زۆربەی تەقەکانیش لە ماڵانەوە بووە".

عەبدولخالق تەڵعەت دووپاتیدەکاتەوە دەستگیرکراوەکان کارمەندی پۆلیس و ئاسایش نین و وتی "رێگە نادەین کەسانێک ئاسایشی هەولێر تێکبدەن".

 

Characters: 149 ,Words: 24 ,Lines: 2

متن خبر