هەناردەی هەزار ملیارد ریالی گازاویل لە ئێرانەوە بۆ کوردستانی ئێڕاق
لەیەکساڵی ڕابردوودا زیاتر لە١١٠ملوێن لیتر گازاویل(نەفتگاز) بەبڕی زیاتر لە هەزار ملیارد ریال لە میاندواو-باکوری رۆژاوای ئێران- بۆ کوردستانی ئێراق هەناردە کراوە.
محەممەد سادقی بەرپرسی بەشگەی نەوتی ناوچەی میاندواو دوێنێ یەکشەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: پێشوازیەکی کەم وێنە دەکرێ لە نەفتگازی ئێران لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە لەبەر کوالیتی بەرزی ئەو بەرهەمە.
سادقی وتی: پێش گرتن بە قاچاخ، کۆکردنەوەی گاڵۆن و تەنەکە بەدەستان لە سەر سنورەکان، بەشداربوون لە بازاڕی ڕکابەریی هەرێمی کوردستانی ئێراق و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دانیشتووانی سنورەکان لەئامانجەکانی دیکەی هەناردەی نەفتگاز بۆ ئێراقە.
بەشگەی نەوتی ناوچەی میاندواو بە لەدەستدابوونی هەشت قەزا و ٨٩ جێگەو شوێنی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتیەکان، یەک لە ٣٧ ناوچە خاوەن نەوتییەکانی ئێرانە کە رۆژانە، تێکردنی سووتەمەنی، دابین کردن و دابەشکردنی دوو ملوێن و٧٠٠هەزار لیتر بەرهەمی جۆراوجۆری نەوتی لەئەستۆیە.