لەکارکشانەوەی پارێزگاری سلێمانیی ئێراق
پارێزگاری سلێمانی لەناوچەی کوردستانی ئێراق لەکارکشایەوە.
هەواڵدەریی ئێراقی بۆراسا رۆژی چوارشەممە ڕاپۆری دا: سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی رۆژی سێ شەممە وازی لەپۆستەکەی هێناو لەکۆبوونەوەی لەگەڵ پەیامنێراندا، وتی: گیروگرفت و کێشمەکێشە سیاسییەکان، ڕێگر بووە لەبەردەم ڕاگەیشتنی پارێزگاریی بە کاروباری خەڵک بۆیە وازی لەکارەکەی هێناوە.
پارێزگاری سلێمانی وتی: کاتێک پارێزگار نەتوانی داواکارییە دراڤییەکانی جەماوەر دابین کا و نەتوانی ڕاژەکاریی پێویست بخاتە بەردەستیان، نەبوونی باشترە لەبوونی.
پارێزگاری سلێمانی رۆژی چوارشەممە نامەی لەکارکشانەوەی خۆی دەخاتەبەردەست ئیدارەی خۆجێی ناوچەی کوردستانی ئێراق.
ناوچەی کوردستانی ئێراق بەرەوڕووی قەیرانی سیاسی و کێشەو گرفتی دارایی و ئابووریە. درێژەی مانەوەی مەسعود بارزانی لەپۆستی سەرۆکایەتی هەرێم ، ناجێگیری سیاسی وئابووری ئەو ناوچەی تاوپێداوە.