بۆردومانی ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە
فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا ئه‌مڕۆ گوندی سنجی-یان له‌ناحیه‌ی شیلادزێ سه‌ر به قه‌زای ئامێدی بۆردومانکردو به‌هۆیه‌وه که‌سێک گیانی له‌ده‌ستداو که‌سێکی دیکه‌ش برینداربوو.
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له قه‌زای ئامێدی رایگه‌یاند، فڕۆکه جه‌نگییه‌کان پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆردومانی گونده‌کانی سنوری شیلادزێیان کردووه له قه‌زای ئامێدی.وتیشی به‌هۆی بۆردومانه‌کانه‌وه که‌سێک گیانی له‌ده‌ستداوه‌و که‌سێکی دیکه‌ش برینداربووه.
هاوکات "به‌سام سدیق رێکانی" دانیشتووی گوندی سنجی له‌ناحیه‌ی شیلادزێ به ماڵپەڕی خه‌ندانی راگه‌یاند، به‌هۆی بۆردوومانه‌که‌وه دانیشتوویه‌کی گونده‌که گیانی له‌ده‌ستداوه‌و که‌سێکی دیکه‌ش برینداربووه که خزمی نزیکی یه‌کترن.وتیشی ئێستا سه‌رقاڵی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌و برینداره‌که‌ن.
به‌سام سدیق ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئه‌و که‌سانه به‌مه‌به‌ستی کردنی گژوگیای سروشتی روویان له‌و سنوره کردبوو.فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا ماوه‌ی زیاتر له مانگێکه به چڕی بۆردومانی ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، به پاساوی بۆردومانکردنی بنکه‌و باره‌گاکانی په‌که‌که.