پارتی دەیەوێت سەرۆکایەتیی هەرێم گۆڕانی تێدا بکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i289860-پارتی_دەیەوێت_سەرۆکایەتیی_هەرێم_گۆڕانی_تێدا_بکرێت
وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: پارته‌که‌ی ئه‌نجامدانی گۆڕانکارییه‌کان له‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به‌ پێویست ده‌زانێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2017 09:12 Asia/Tehran
  • پارتی دەیەوێت سەرۆکایەتیی هەرێم گۆڕانی تێدا بکرێت

وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: پارته‌که‌ی ئه‌نجامدانی گۆڕانکارییه‌کان له‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به‌ پێویست ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی "شه‌فه‌ق نیووز" ؛ مه‌حموود محه‌مه‌د که‌ هاوکات ئه‌ندامی نووسینگه‌ی سیاسیی پارتی دیموکراتیشه‌، له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ جه‌ختی ئه‌م پارته‌ له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی گۆڕانکاریەک له‌ ڕێکخراوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕایگەیاند : ئه‌م گۆرانکارییانه‌ ده‌بێ له‌ ڕێگای گفتوگۆی نێوان پارته‌ کوردستانییه‌کانه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ ڕاپۆرته‌کان له‌مه‌ڕ قبووڵکردنی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ لایه‌ن یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانیشەوە وتی: تا ئێستا ئه‌و پارته‌ی که‌ بڕیاره پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ ئه‌ستۆ بگرێت، ئاشکرا نه‌کراوه‌.