تیرۆریستانی ئه‌نسارولئیسلام گۆڕی مه‌وله‌ویی شاعیریان تێکداوه
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌کان و پێکه‌وه‌ژیان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی هه‌رێم به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ى تێکدراوی گۆڕى شاعیرى کورد مه‌وله‌وى ده‌ڵێت: هێشتا تیرۆریستانی "ئه‌نسارولئیسلام" لە هه‌رێمی کوردستان ماون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ى وێنه‌یەک له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووک، نووسیویه‌تى: کاتێک بێحورمەتی بەگۆڕی شاعیرێکی عیرفانی گەورەی وەک مەولەوی دەکرێت،مانای وایە هێشتا تیرۆریستانی ئه‌نسارولئیسلام لەکوردستان ماون .
ئه‌وه‌شی وتووه که لە کوردستانی عێراق ناوی زیاتر لە 10 مزگەوت بەناوی ئەم شاعیرە عیرفانیە کراون و رەنگە ئەم کارە ترسنۆکانە وا‌بکات 10 مزگەوتی دیکه‌ش بەناوی "مەولەوی "یه‌وه بکرێت.
سەید عەبدولڕەحیمی کوڕی سەعید تاوەگۆزی ناسراو بە مەولەوی یان مەولەویی کورد شاعیری ناوداری کورد و سۆفیی تەریقەتی نەقشبەندی بوو کە بە شێوەزاری ھەورامی ھۆنراوەی داناوە و لە شێعری ئەوین و دڵداری دا زۆر بەناوبانگە. لە ھۆنڕاوەکانیدا خۆی بە مەعدووم ناساندووە.
مه‌زاری مه‌وله‌وی له گوندی سه‌رشاته-ی ناوچه‌ی تاوه‌گۆزه که دوو کاژێرو نیو له شاری سلێمانییه‌وه دووره.
شیاوی ئاماژه‌یه که به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی بڕیاریدا به نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی شاعیر‌و زانای کورد.
له‌دوای به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی گۆڕه‌که‌ی مه‌وله‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و وه‌فده‌که‌ی هاوڕێی بڕیاریان دا که هه‌رچی پێویست بێت له‌ماوه‌ی مانگی داهاتوو بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه و پاراستنی گۆڕی ئه‌م شاعیره مه‌زنه له‌و ناوچه‌یه بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مه‌زارگه‌یه‌ک که شایسته‌ی ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌ی کورد بێت.