نێچیرڤان بارزانی: لە هەموو بوارەکاندا هه‌وڵده‌درێت دیالۆگ لەگەڵ بەغدا هەبێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌وڵ ده‌درێت له هه‌موو بواره‌کاندا دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ جه‌نه‌ڕاڵ تۆم بێکێت نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ کاروباری ئاسایش له عیراق و فرانک بیکه‌ر باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و کەریم سنجاری وەزیری پێشمەرگە کۆبووەوە.
نێردراوی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆبوونەوەکەدا ده‌ستخۆشی له هاوکاری و ئاسانکارییه‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه کرد بۆ تیمی نێوده‌وڵه‌تیی ریفۆرم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دروستکردنی له‌شکرێکی پرۆفیشناڵ بۆ پێشمه‌رگه، هەروەها رایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی سەربازیی هەرێم.
لە بارەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ و جەنگی دژی داعش وتی، پێویسته هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کان، پرۆسه‌یه‌کی سیاسیی گشتگیر به به‌شداریی هه‌موو پێکهاته و لایه‌نه‌کان بۆ ناوچه‌که ده‌ستپێبکرێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەبارەی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا رایگەیاند: به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌وڵ ده‌درێت له هه‌موو بواره‌کاندا دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت.وتیشی: "هه‌ماهه‌نگییه‌کی باش له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقدا هه‌یه و ئه‌نجامی زۆر باشی لێ که‌وتووەته‌وه. به پێویستیشی زانی له به‌غدا بیر له پرۆسه‌یه‌کی سیاسی بۆ قۆناغی دوای ئازادکرنه‌وه‌ی موسڵ به به‌شداریی هه‌موو پێکهاته‌کان بکرێته‌وه، تا خه‌ڵکی ناوچه‌که بتوانن به متمانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌کانیان و به ئاسووده‌یی بژین".
رۆژی 7ی ئایاری 2017 حکومەتی هەرێم رایگەیاند، به هاوکاریی تیمێکی پسپۆڕ له هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌ته‌کانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا "هێزێکی پڕۆفیشناڵی سه‌ربازی" بۆ هه‌رێم دروست ده‌که‌ن.