سەعدی پیرە: گۆڕان تاوتوێی گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان دەکات
May 11, 2017 08:50 Asia/Tehran
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات گۆڕان گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان تاوتوێ دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی لڤینپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"پێویستە کاراکردنەوەی پەرلەمان بەجۆرێک بێت خزمەتی هەموو لایەنەکان بکات".
باسی لەوەشکرد"گۆڕان گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان تاوتوێ دەکات و بڕیارەکانی گۆڕانیش تەنها نەوشیروان مستەفا دەتوانێت یەکلاییاب بکاتەوە".