ئەندامێکی باڵای گۆڕان: بارزانی هەولێری داگیر کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i293292-ئەندامێکی_باڵای_گۆڕان_بارزانی_هەولێری_داگیر_کردووە
ئەندامی پالای گۆڕان وتی : پارتی بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بە دانانی سنوور لەنێوان هەولێر و سلێمانی ، هەولێری داگیرکردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2017 11:32 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی باڵای گۆڕان: بارزانی هەولێری داگیر کردووە

ئەندامی پالای گۆڕان وتی : پارتی بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بە دانانی سنوور لەنێوان هەولێر و سلێمانی ، هەولێری داگیرکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕۆژنامەی  عالەم جەدیدەی ئێراق،  کوێستان محەممەد ئەندامی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان  بە ئاماژەدان بە داگیرکرانی هەولێر لە ئاوریلی 1996 لەلایەن پارتییەوە، وتیشی : لە کاتی بەدەسەڵات گەیشتنی  مەسعود بازانی  ئەم  پارتە هەموو ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییە نەیارەکانی لە هەرێمی کوردستان وەدەرناوە .

پەرەی ناکۆکی نێوان  نێوان تاقمەکانی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لەحاڵێکدایە کە خولی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی لەباری یاساییەوە  کۆتایی پێهاتووە و  هیچ هەولێک لە لایەن پارتییەوە نادرێت بۆ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردن .

نووری مالیکی  جێگری  سەرۆکی ئێراقیش ڕۆژی ڕابردوو  لە کاردانەوە بەرامبەر بە وتەکانی بارزانی سەبارەت بە سەربەخۆیی هەرێم  وتی : بەسەرنجدان بە قەیرانەکانی ناوخۆیی ، هێنانەئارای ئەم قسانە  سەرسووڕهێنەر نییە.

هەرێمی کوردستانی ئێراق  چەندین مانگە بەرەوڕووی  قەیرانی سیاسی و گرفتی ئابوورییە.

درێژەی مانەوەی  مەسعوود بارزانی  لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق  ئاڵۆزی سیاسی و ئابووری ئەم ناوچەیەی دوو ئەوەندە کردووە .