بوومەلەرزەیەک دھۆکی ھەژاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i293462-بوومەلەرزەیەک_دھۆکی_ھەژاند
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەک سەنتەری شاری دھۆکی ھەژاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2017 14:33 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەیەک دھۆکی ھەژاند

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەک سەنتەری شاری دھۆکی ھەژاند.

ئومێد مەعسوم، بەڕێوەبەری بوومەلەرزانی و کەشناسی دھۆک، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/6/2017 کاتژمێر 1:15 خولەک، بوومەلەرزەیەک سەنتەری شاری دھۆکی ھەژاند، ئەو بوومەلەرزەیەک چیای بەرنیاسی زاوای دابوو، بە قوڵایی 19 کیلۆمەتر بوو، بە گوڕی 3,2 پلەی رێختەر بوو".

بەڕێوەبەری بوومەلەرزانی و کەشناسی دھۆک، ئەوەشی خستەڕوو: "بە پێوەری 1 بۆ 4 پلەی رێختەر، بوومەلەرزە ھیچ زیانێکی نابێت و تەنیا مرۆڤ ھەست بە جوولەیەک دەکات، بەڵام ئەگەر ھێزەکەی لە پێنج پلەی رێختەر بەرزتر بێت، ئەوا زیانی دەبێت، سوباس بۆ خوا، ئەو گوڕە نەبوو کە زیانی ھەبێت"