هاوهەڵوێستی ئێران و هەرێمی کوردستان لە خەباتی دژی تیرۆریزم و هزری تەکفیری
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i293580-هاوهەڵوێستی_ئێران_و_هەرێمی_کوردستان_لە_خەباتی_دژی_تیرۆریزم_و_هزری_تەکفیری
مەسعود بارزانی بۆ سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران: هەڵوێستێکی هاوبەشمان لە ڕووی پێویستیی خەباتی هاوبەشی دژی تیرۆریستان و هزری تەکفیری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2017 13:38 Asia/Tehran
  • هاوهەڵوێستی ئێران و هەرێمی کوردستان لە خەباتی دژی تیرۆریزم و هزری تەکفیری

مەسعود بارزانی بۆ سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران: هەڵوێستێکی هاوبەشمان لە ڕووی پێویستیی خەباتی هاوبەشی دژی تیرۆریستان و هزری تەکفیری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە.

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وەڵامی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، لە سەر بوونی پەیوەندیی مێژوویی و هاوبەش لەگەڵ ئێران و خەباتی دژی هزری تەکفیری پێی داگرت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەم پەیامەی دا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز مانگێکی تژی لە خێرو بەرەکەنە بۆ موسڵمانان، جیا لە پیرۆزبایی کردنی ئەم مانگە لە گەلی موسڵمانی ئێران، لە دکتۆر عەلی لاریجانی ونوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانیشی پیرۆز کرد.

ناوبراو لەم پەیامەدا پێی داگرت کە:هەڵوێستێکی هاوبەشمان لە ڕووی پێویستیی خەباتی هاوبەشی دژی تیرۆریستان و هزری تەکفیری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە.

بارزانی وتیشی: لە بارەی خەباتی دژی تەکفیرییەکانەوە لەگەڵ بۆچوونی بەڕێزت دا هاوڕام، بەتایبەت کە جەماوەری کوردستانی عێراق بۆ خۆیان قوربانیی تیرۆریزم بوونەو بە خۆڕاگری توانییان تێکیان بشکێنن.