پەرلەمانتارێک: لە هەرێمی کوردستان دوو سه‌د هه‌زار مووچه‌خۆر نادیارن
پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایەیاندووە، "له کۆی ملیۆنێک و چوارسه‌د هه‌زار مووچه‌خۆر ملیۆنێک و دوسه‌د هه‌زار که‌س له سیستمی بایۆمەتریی مووچه تۆمار کراون و دوو سه‌د هه‌زار مووچه‌خۆر نادیارن."
بێستوون فایەق،پەرلەمانتاری کوردی سەربە بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ (باس‌نیوز) ڕایگەیاند "پێشتر ئەو کەسانە به‌ناوی وه‌همی و لیستی وه‌همییه‌وه مووچه‌کانیان وه‌رگیراوه، واتە نزیکه‌ی سه‌دا پازده‌ی کۆی مەوچهخۆرانی کوردستان نادیارن و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا مانگانه به‌پێی لیستی پێشووتری مووچه به‌ناوی ئه‌و ناوه نادیارانه‌وه وه‌رگیرواه، ده‌کاته نزیکه‌ی سه‌د ملیار دینار مانگانه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌دان هه‌زاری تر له‌و که‌سانه‌ی به فعلی تۆمار کراون دوو مووچه و زیاتر و بن دیوارن".
ئاماژەی بەوەش کرد "دوای نه‌مانی ئه‌م ڕێژە گه‌وره‌یه له ناوی نادیار له لیستی مووچه و سڕینه‌وه‌ی ناوی دووباره و لابردنی مووچه‌خۆره بندیواره‌کان، بارگرانییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر شانی حکوومه‌ت و خه‌ڵکی کوردستان و مووچه‌خۆران نامێنێ و ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت مه‌به‌ستێتی و ده‌یه‌وێ سیستمی نایاسایی پاشه‌که‌وتکردنی مووچه نه‌هێڵێ، به ئاسانی ده‌توانێ مووچه‌ی ته‌واوی مانگانه دابین بکات".
لە کۆتاییدا گوتیشی "بۆ پێدانه‌وه‌ی پاشه‌که‌وتی مووچه‌ش ئه‌گه‌ر نیه‌تی دانه‌وه‌ی هه‌بێت، که‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و ژماره گه‌وره‌یه بڕی قه‌رزی پاشه‌که‌وتی سه‌ر حکومه‌ت زۆر که‌م ده‌کاته‌وه و پێدانه‌وه‌ی قه‌رزی مووچه‌خۆره ره‌سه‌نه‌کانی تر ئاسان ده‌کات"