ڕوسیا و هەرێمی کوردستان گڕێبەستی نەوتی ٢٠ ساڵانەیان ئیمزا کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i293636-ڕوسیا_و_هەرێمی_کوردستان_گڕێبەستی_نەوتی_٢٠_ساڵانەیان_ئیمزا_کرد
هەرێمی کوردستان و بەشگەی ڕوس نەوتی ڕوسیا لە سەر پەرەی کێڵگە نەوتییەکان و ڕاگواستنەوە و فرۆشتنی نەوت بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بە ڕێککەوتن گەییشتن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2017 06:16 Asia/Tehran
  •  ڕوسیا و هەرێمی کوردستان گڕێبەستی نەوتی ٢٠ ساڵانەیان ئیمزا کرد

هەرێمی کوردستان و بەشگەی ڕوس نەوتی ڕوسیا لە سەر پەرەی کێڵگە نەوتییەکان و ڕاگواستنەوە و فرۆشتنی نەوت بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بە ڕێککەوتن گەییشتن .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس، شاندێک لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بە سەرپەرەشتی نێچیراون بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێم بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئابوویی سەن پێتیرزبورگ سەردانی ڕووسیای کردووە .

نێچیراون بارزانی،  ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیە، لەگەڵ  ویلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا و سرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیداری کرد . لیژنەی هەرێمی کوردستان دوای ئەم دیدارانە ڕێککەوتنێکی گرنگی نەوتیان لەگەڵ بەشگەی دەوڵەتی ڕوس نەت ئیمزا کرد .

بە پێی نووسراوەی ڕاشاتودەی ، ڕێککەوتنی ئیمزا کراوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ڕوسیا گەورەترین ڕێککەوتنی ئیمزا کراوە لە نێوان بەشگەکانی ڕوسی و لایەنەکانی بیانی  لە درێژەی کۆبوونەوەکانی ئابووری سەن پێتیرزبورگ تابە ئێستا بووە .  میخائیل لیونتیف ، وتە بێژی ڕوس نەوت، بە تەلەفەزیۆنی ڕاشاتودەی وتی : ئەم ڕێککەوتنە کە ماوەی جێبەجێبوونیی ئەو ٢٠ ساڵە ٥ ڕێککەوتنی هاوبەشی وەبەرهێنانی نەوت دەگرێتەوە کە بریتین لە یارمەتی بە ژێر خانەکانیی نەوت ، وەبەرهێنان و ڕاگواستنەوەی نەوت و پرسەکانی تر کە قازانجی باشیان هەیە بۆ ئەو بەشگەیە .

ئەم بەشگەیە هەروەها دەستی ڕادەگات بە هێلی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بە بارستای ڕاگواستنەوەی ٧٠٠هەزار بەرمیل لە رۆژ دا. بارستای هێلی بۆڕی ناوبراو تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ دەگاتە یەک ملوین بەرمیل لە رۆژ دا ،ئەوە ڕیککەوتنێکی ٢٠ ساڵەیە .

ئەو وتیشی: هەرێمی کوردستان یەکێ لە ناوچەکانیی ڕوو لە گەشەو پەرەی جیهانە لە بواری پیشە سازی نەوت و ئەمریکا و دیکەی دەورگێران گەرەکیانە دەستیان ڕابگات بەو ناوچەیە. ئەم ناوچەیە بە گوێرەی بەرئاوەردەکان خاوەنی ٤٥ میلیار بەرمیل نەوتی خاو و ٥.٦٦ تریلیۆن مەتری دووجا گازە .