رۆزنەفت ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئاشکرادەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i293764-رۆزنەفت_ناوەڕۆکی_رێککەوتنەکەی_لەگەڵ_حکومەتی_هەرێم_ئاشکرادەکات
رۆزنەفتی روسی و حکومەتی هەرێم چەند زنجیرە رێککەوتنێکیان واژۆکردوووە سەبارەت بە فراوانکردنی‌ هاوکاری‌ نێوانیان لەبواری‌ گەڕان و بەرهەمهێنانی‌ نەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2017 04:22 Asia/Tehran
  • رۆزنەفت ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئاشکرادەکات

رۆزنەفتی روسی و حکومەتی هەرێم چەند زنجیرە رێککەوتنێکیان واژۆکردوووە سەبارەت بە فراوانکردنی‌ هاوکاری‌ نێوانیان لەبواری‌ گەڕان و بەرهەمهێنانی‌ نەوت.

کۆمپانیای رۆزنەفت-ی روسی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی بیست و یەکەمین دیداری نێودەوڵەتی ئابوری پیترسبۆرگ چەندین دۆکۆمێنت و رێککەوتننامەی یاساییان واژۆکرد، لەبارەی فراوانکردنی هاوکاریەکانیان لەبواری دۆزینەوەو دەرهێنانی هایدرۆ کاربۆن و بازرگانی و کارە لۆجستییەکان.

کۆمپانیای رۆزنەفتی روسی بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا ئەو دۆکۆمێنتانە ئیمزا کراون کە لە پەراوێزی دیداری سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پۆتین و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کوردستانی نێچیرڤان بارزانی لەلایەن سەرۆکی مەکتەبی تەنفیزی – NK-PAO- رۆزنەفت ئیگۆر سێچین و وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی کوردی ئاشتی هەورامی، هەردوولا رێککەوتنامەی وەبەرهێنانیان ئیمزاکردووە کە لەو چوار چێوەیەدا پابەندو بەرپرسیاریەتیان لە ئەستۆ گرتووە بۆ گەشەپێدانی هاوکاریەکانی نێوانیان لەبواری دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت.

 ئاماژەی بەوەکردووە، هەردوولا رێککەوتون لەسەر درێژە پێدانی پڕۆژەکانی هەناردەکردنی نەوت لە رووبەڕی کوردستانی عێراق و چەندین رێککەوتنیان واژۆکردووە لەبارەی دابەشکردنی بەرهەمەکان .

هەروەها دەڵێت، "ئیمزاکردنی ئەو دۆکۆمێنتانە دەبێتە هۆی چاکسازی لەدۆخە بنەڕەتیەکانی پڕۆژەکان کە ئامانج لێی بریتییە لە دروستکردنی پڕۆژەی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستی دوور مەودا لەبواری بنیاتنانی پڕۆژەی ژێرخانی کوردستانی عێراق" .رونیشکردووەتەوە، رۆزنەفت دەسکەوتەکانی گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە گەورەترین سیستمی گواستنەوەی ناوچەیی بگرێتەدەست کە تواناکەی 700 هەزار بەرمیلە لە شەوو رۆژێکدا، لەگەڵبونی پلان بۆ زیادکردن بۆ ئاستی یەک ملیۆن بەرمیل لە کۆتایی ساڵی  2017 دا.

کۆمپانیای رۆزنەفت-ی روسی دەڵێت، "لایەنەکانی ئەو رێککەوتنامەیە بە ئەرکی سەرشانی خۆیان دەزانن ڕێککەوتننامەکە جێبەجێبکەن لە پێنج ناوچەی کوردستانی عێراق، کە توانای جیۆلۆجی تێدا هەیە بۆ گەڕان و پشکنین دۆزینەوەی نەوت، هەروەها هاوکاریکردنی یەکتر لەبوارەکانی دیکە کە پەیوەندی بەو دۆخەوە هەیە، لەوانەش بواری غاز" .

ئیمزاکردنی ئەو رێککەوتنامەیە هاوکاریەکانی نێوان رۆزنەفت و هەرێمی کوردستانی بەهێز دەکات کە لە مانگی شوباتی ساڵی 2017 دا گرێبەستێکی کڕین و فرۆشتنی نەوتەکیان واژۆکرد بۆ ماوەی ساڵانی 2017-2019.

"رێککەوتننامە نوێیەکە رێگەمان پێدەدا بڵێین کۆمپانیاکە مافی تەواوی پێدراوە بچێتە ناو ناوچەیەک کە داهاتویەکی زۆر باشی هەیە بۆ گەشەکردنی بازاڕێکی وزەی جیهانی کە بەوتەی وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم پێشبینی دەکرێت نەوتی یەدەگی ناوچەکە 45 ملیارد بەرمیل بێت و یەدەگی غازیش 5.66 تلیۆن مەتر سێجا بێت"، بەپێی بەیاننامەکەی کۆمپانیای رۆزنەفت-ی روسی .ڕێککەوتنەکە هەنگاو بە هەنگاو چاوی پێدادەخشێندرێتەوە بۆ وەبەرهێنان رۆسنیفت لەناوچە کوردیەکاندا .

لەکۆتای مەراسیمی واژۆکردنی دۆکۆمێنتەکاندا بەڕێوەبەری سەرەکی جێبەجێکردنی رۆسنێفت ئیگۆر سێچین رایگەیاند، "کۆمپانیا هاوکاریەکانی لەگەڵ کوردستانی عیراق فراوان دەکات لە هەموو زنجیرەکانی بەرهەم هێناندا، نەفتی کوردی سەرەتا لە عەمبارەکانی رۆست نێفت لە ئەڵمانیا دادەنرێت کە ئەمەش شاهێدی ئەوە دەدات ستراتیجێتی سەرکەوتومان هەیە لە بازرگانی جیاجیا .

"وتیشی، "ئەو ڕێککەوتنەی ئیمزاکراون لەبارودۆخێکی لەباردان بۆ کۆمپانیاکە کە بریتیە لە نمونەیەکی باش و گونجاو بۆ وەبەرهێنان لە یەکێک لە ناوچەیەکی گرینگی ڕۆژهەڵاتی نزیک کەوا لە کۆمپانیای رۆست نێفت دەکات جوگرافیای گەڕان و پشکنین و دەرهێنانی فراوانتر بکات، تۆڕی یەدەگی مەوادی نەفتی نێودەوڵەتی فراوانتر بکات هەروەها داهاتی کۆمپانیاکە بەرز بکاتەوە لە چالاکییەکانی دەرەوەدا" .