سەدانی بەم زووانەی وه‌فدێکی کورد له به‌غدا
ئەندامێکی پارتی باسی سەدانی بەم زووانەی وه‌فدێکی کورد له به‌غدای کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "الموقف العراقی" نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسی دیداری به‌مزووانه‌ی وه‌فدێکی کوردی له به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆوه جیدییه‌کان سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانی کرد.
نه‌جیبه نه‌جیب له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: وه‌فدێکی کورد بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆوه جیدی و شه‌فافه‌کان سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی و ڕێفراندۆمی دابڕانی هه‌رێمی کوردستان له عێراق به‌مزووانه سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات.
ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که دیداره‌کانی وه‌فده سیاسی و ده‌وڵه‌تییه‌کانی کوردستان له پێته‌ختی عێراق بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی به‌غدا- هه‌ولێر و بابه‌تی گشت‌پرسیی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت. وتیشی: کورده‌کان ئێستا بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له گفتوگۆ و لۆژیک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن.