ئاڵمان و وریایی دانی لەمەڕ شوێنهاتی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i294666-ئاڵمان_و_وریایی_دانی_لەمەڕ_شوێنهاتی_بەڕێوەچوونی_ریفراندۆم_لە_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وتی: بڕیاری یەکلایەنەی کوردەکان بۆ بەڕێوەبردنی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمەکەیان دەتوانێ کێشەو ناکۆکیەکان لە ئێراق قووڵتر بکاتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2017 12:36 Asia/Tehran
  • ئاڵمان و وریایی دانی لەمەڕ شوێنهاتی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وتی: بڕیاری یەکلایەنەی کوردەکان بۆ بەڕێوەبردنی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمەکەیان دەتوانێ کێشەو ناکۆکیەکان لە ئێراق قووڵتر بکاتەوە .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ چەند پارتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە، رۆژی بیست وپێنجی سیپتەمبەری٢٠١٧ ڕێکەوتی سێی ڕەزبەری١٣٩٦ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێ.

زیگمار گابریێل وەزیری دەرەوەی ئاڵمان سەبارەت بە هەوڵی کوردەکانی ئێراق بۆ بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی وشداری داو وتی: ئێمە تەنیا دەتوانین لەمەڕ بڕیاری یەکلایەنە لەو بارەوە وشداری بدەین.

یەکڕیزی ئێراق لەمەترسی دایە. دیاریکرانی دووبارەی سنورەکانی ئەو وڵاتە، کردەیەکی شیاو نییەو دەتوانێ دۆخی ناجێگیری ئێستای هەولێر و بەغدا ، ئاڵۆزتر بکات.

بەپێی نووسینی رۆیتەرز، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لە بەیاننامەیەکدا وتی: دوولایەن بۆ دانوستان بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر پرس و بابەتەکان، بانگهێشت دەکەم و داوایان لێ دەکەم، ئاوری ناکۆکی نێوانیان خۆشتر نەکەن.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان پێی داگرت: پێویستە یەکڕیزی کوردەکان لەگەڵ ئێراق بپارێزرێ هەتا درێژەی بەرەنگاربوونەوەی داعش و شکست پێدانی کە بەشگەلێکی ئێراق و سوریای داگیرکردووە، مومکین ببێت.

شەڕ لەدژ داعش کۆتایی پێ نەهاتووەو تەنیا بەهاوڕێتی دوولایەن، شکست هێنان بەداعش مومکین دەبێ.