گفتوگۆی بارزانی و عه‌بادی له‌باره‌ی یه‌کڕیزی عێراق
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌نجامداوه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، مه‌سعود بارزانی و عه‌بادی له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، جه‌ختیان له "یه‌کڕیزی و دوورکه‌وتنه‌وه کرده‌وه له هه‌ر شتێک که کاربکاته سه‌ر به‌رده‌وامی ده‌ستکه‌وته‌کان".
به‌پێی نووسینگەی رۆژنامه‌وانی حەیدەر عەبادی ،لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا باسیان لە دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری وڵات کردووە.
ڕاشگه‌یێندراوه که هەروەها باسیان لە شەڕی موسڵ و دەستکەوتە بەدەستهاتووەکان و بەردەوامیی هەماهەنگیی بەرزی یەکە سەربازییەکان کردووە لەنێویاندا هێزەکانی پێشمەرگە بۆ تەواوکردنی ئازادکردنی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعشدا ماون.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەداجەختکراوەتەوە لەسەر "گرنگیی یەکڕیزیی و دوورکەوتەنەوە لە هەموو ئەو شتانەی کاردەکەنە سەر بەردەوامیی دەستکەوتەکان، لە کاتێکدا هێزەکان نزیکبوونەتەوە لە بەدەستهێنانی سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر تیرۆردا و گەڕاندنەوەی ئارامیی بۆ ناوچە ئازادکراوەکان، ئەوەش پێویستی بە هەوڵی زیاترە لەو بوارەدا."
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی عه‌بادی و بارزانی یه‌که‌م په‌یوه‌ندی نێوانیانه له‌دوای دیاریکردنی رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی کوردستان.
رۆژی حه‌وتی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، له‌کۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و ۱۵ لایه‌ندا له‌پیرمام بڕیاردرا رۆژی ۲۵ ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ریفراندۆم له‌هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بدرێت.