تورکیا: بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە کوردستانی ئێراق هەنگاوێکی ئاڵۆزی چێکەرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i295648-تورکیا_بەڕێوەچوونی_ڕیفراندۆم_لە_کوردستانی_ئێراق_هەنگاوێکی_ئاڵۆزی_چێکەرە
وەزیری دەرەوەی تورکیا بڕیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بە هەنگاوێک زانی کە کێشە و ئاڵۆزی زۆری بە دواوە دەبێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2017 07:40 Asia/Tehran
  • تورکیا: بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە کوردستانی ئێراق هەنگاوێکی ئاڵۆزی چێکەرە

وەزیری دەرەوەی تورکیا بڕیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بە هەنگاوێک زانی کە کێشە و ئاڵۆزی زۆری بە دواوە دەبێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی سومریە نیوز؛ مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوی تورکیا ڕایگەیاند؛ ڕیفراندۆمی جیایی خوازانەی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەنگاوێکە کە ئاڵۆزی و کێشە و ناکۆکی زۆری بە دواوە دەبێ، ناوبراو وتیشی کە وڵاتەکەی بەم زوانە میوانداری مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەبێ بۆ باس و وتووێژ سەبارەت بە مەسەلەی جیای خوازی هەرێم.

وەزیری دەرەوی تورکیا لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی خۆیدا وتیشی: هەڵکردنی ئاڵای جیایی خوازانە لە کەرکووک کارێکی ناشیاوە و بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمیش کارێکی کێشەسازکەرە... ڕۆژی سێشەممە پێوەندیمان بە مەسعوود بارزانییەوە کرد و هەڵوێستی خۆمان بەو ڕاگەیاند و چاوەڕێین بەم زوانە سەردانی تورکیا بکات، بەڵام بەم حاڵەوە ئێمە هەر درێژە دەدەین بە بیر و ڕا دەربڕین.

بڕیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق لەمەڕ بەڕێوەچونی ڕیفراندۆم بەرەوڕووی نەیارەتیی بەربڵاو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆتەوە و وڵاتانی جۆربەجۆر داکۆکیی خۆیان لە یەکێتی و یەکپارچە مانەوەی ئێراق ڕاگەیاندووە.

ڕووسیا جەختی کردووە لە سەر یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی ئێراق و چارەسەر کرانی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق و دەوڵەتی ناوەندیی ئەم وڵاتە.

ئەمریکایش نیگەرانی دەربڕیوە بەرامبەر بەم بڕیارەی هەرێمی کوردستان و ئەڵمان وشداری داوە لە حاند ئەوەی کە لەم دۆسییەدا نابێ هیچ هەنگاوێکی یەکلایەنە هەڵگیردرێ.

ئێرانیش پێداگری کردووە لە سەر یەکێتی وبیەکپارچەیی خاکی ئێراق و چارەسەر کرانی کێشە و ناکۆکییەکان لە چوارچێوی یاسای بنەرەتیی ئەم وڵاتەدا.

دەوڵەتی ئێراقیش جەختی کردووە کە یاسای بنەڕەتیی پێوەر و چوارچێوی سەرەکی دەبێ لەم دۆسییەدا.