چارەنووسی نادیاری زیاتر لە سێ هەزار ئێزدی لە ئێراق
فەرمانداری شاری شەنگالی ئێراق وتی : چارەنووسی زیاتر لە سێ هەزار ئێزدی رفێندراو لە لایەن تاقمی تیرۆریستیی داعش کەزۆربەیان کچ ، ئافرەت و منداڵن، هەروا نادیارە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا، مەحما خەلیل فەرمانداری شاری شەنگال لە پارێزگەی نەینەوا بە ئاماژەدان بە پەلاماری داعش بۆسەر شەنگال لەساڵی دووهەزاروچاردە وتی : تاقمی تیرۆریستیی داعش شەش هەزار و 417 ئێزدیان لە پەلامار دان وداگیرکردنی شاری شەنگال لە ڕۆژاوای نەینەوا لەساڵی دووهەزارو چاردە رفاند.
شەنگال لە هەشتا کیلومەتری شاری مووسڵ دووهەمین شاری گەورەی ئێراق دایە و زۆربەی دانیشتوانی ئێزدین .
بەرلەمە کەریم نووری وتەبێژی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند بوو هێزی جەماوەریی ئێراق دوای ئازاد کردنی گوندی کوجو لە شەنگال پێنج گۆڕی بە کۆمەڵیان لەم گوندە دۆزیوەتەوە.
نووری وتیشی: ئەم گۆڕانە سەربە شارومەندانی ئێزدییە کە لە کاتی داگیرکرانی ئەم گوندە و شەنگال لەلایەن تاقمی تیرۆریستیی داعشەوە کوژراون .
هەتا کۆتایی ساڵی 2015 هەژدە گۆڕی بە کۆمەڵ لە شەنگال دۆزراوەتەوە کە نیشانەی تاوانکاری تاقمی تیرۆریستیی داعش بە دژی ئێزدییەکانی ئێراقە.