مەرجەعێکی عێراقی : بەڕێوەچوونی کۆپرسی لەباکووری ئێراق هەڕەشەیەکە بۆ ئاسایش وسەقامی ناوچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i296928-مەرجەعێکی_عێراقی_بەڕێوەچوونی_کۆپرسی_لەباکووری_ئێراق_هەڕەشەیەکە_بۆ_ئاسایش_وسەقامی_ناوچە
مەرجەعێکی تەقلیدی ئێراق وتی : بەڕێوەچوونی کۆپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە دەبێتە هۆی بێ سەقامی و ئاڵۆزی ئێراق و ناوچە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2017 07:23 Asia/Tehran
  • مەرجەعێکی عێراقی : بەڕێوەچوونی کۆپرسی لەباکووری ئێراق هەڕەشەیەکە بۆ ئاسایش وسەقامی ناوچە

مەرجەعێکی تەقلیدی ئێراق وتی : بەڕێوەچوونی کۆپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە دەبێتە هۆی بێ سەقامی و ئاڵۆزی ئێراق و ناوچە.

پارتە سیاسییەکانی  هەرێمی کوردستان  ئەم دواییە لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ مەسعوود بارزانی  ،  رەزامەندی خۆیان بەرامبەر بەڕێوە چوون کۆپرسی  جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق لە بەرواری بیست وپێنجەمی دیسەمبەری 2017 ڕاگەیاند.

بارزانی سەرباری  هەبوونی ناڕەزایەتی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی داوای لە کوردەکانی ئێراق کرد لەم کۆپرسیە بەشداری بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی واعی ئێراق،  شێخ محەممەد تەقی مودەریسی   مەرجەعێکی ئایینی ئێراق ڕۆژی  هەینی بە ئاماژەدان بەمەی  بەڕێوەچوونی کۆپرسی بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان یارمەتی ناداتە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  ، داوای لە کۆمەڵگەی  جیهانی کرد بۆ بنبڕ کردنی  تیرۆریزم  یەک بگرنەوە.