ئەمریکا هەڕەشە لە هێزی پێشمەرگە دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i297664-ئەمریکا_هەڕەشە_لە_هێزی_پێشمەرگە_دەکات
ئەمریکا لە کاردانەوە بەرامبەر بە بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق، هەڕەشەی لە کورد کرد کە پشتیوانیی سەربازییانەی خۆی لە هێزی پێشمەرگە ڕادەگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2017 13:07 Asia/Tehran
  • ئەمریکا هەڕەشە لە هێزی پێشمەرگە دەکات

ئەمریکا لە کاردانەوە بەرامبەر بە بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق، هەڕەشەی لە کورد کرد کە پشتیوانیی سەربازییانەی خۆی لە هێزی پێشمەرگە ڕادەگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی دەوڵەتی ئەمریکا، نوێنەرانی لێژنەی هێزە چەکدارەکانی کۆنگرەی ئەمریکا لە بەرنووسی بوجەی سەربازیی ساڵی 2018 ی ئەم وڵاتە ، پشتگریی سەربازییانە هێزەکانی کوردی عێراقیان مەرجدار کردووە بە مانەوەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتووداو بەشداری کردنیان لە دەوڵەتی فیدراڵ. ئەگەرچی بۆچوونەکەی کۆنگرەی ئەمریکا لە بارەی مەرجدار بوونی یارمەتیی ساربازییانەی هێزی پێشمەرگە لە ڕووی یاساییەوە ئەرک هێن نییە، بەڵام ئەم هەڵوێستەی کۆنگرە ڕوانگەکانی بەرامبەر بە بەرپا کرانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان و نەیارەتیی نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا بەرامبەر بەم بابەتە پیشان دەدات.

بە گوێرەی بەرنووسی بوجەی سەربازیی دەوڵەتی ئەمریکا، لەوانەیە ئەگەر بێتوو هەوڵی کوردەکان بۆ دابڕان لە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بەردەوام بێت، یارمەتیی دراڤیی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە ڕابگیردرێت.

بیلال وەهاب کارناسی پرسی کورد ئەو زمانەی کە لە بەرنووسەکەی بوجەی سەربازیی ئەمریکا بۆ ساڵی 2018 بەکار براوە وەک هەواڵێکی ناخۆش بۆ خوازیارانی ڕیفراندۆمی هەرێم لێک داوەتەوەو وتوویەتی کە، ئەم  هەڵوێستە بە جۆرێک دەربڕی نەیارەتیی ئەمریکا لەگەڵ بەرپاکرانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراقە.