چاودێری مافی مرۆڤ، کوردستانی ئێراقی بە کۆچ پێدانی زۆرەملێی ئێزدییەکان تاوانبارکرد
چاودێری مافی مرۆڤ ئەمڕۆ یەکشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقی بە کۆچ پێکردنی زۆرەملێی خێزانە ئێزدییەکان لەبەر پەیوەست بوونی کەس وکاریان بە هێزی حەشدی شەعبی تاوانبار کردو لەدژ یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانی زانی کە لە ئاستی سزا بەکۆمەڵەکاندایە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) ؛ بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی سومرییە نیوز، چاودێری مافی مرۆڤ ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە هێزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ژۆئەنی٢٠١٧وە تائێستا لانیکەم چوار خێزانی ئێزدیان بەزۆرەملێ کۆچ پێکردووە لەبەر هاوبەشبوونی کەس وکاریان لەنێو هێزەکانی حەشدی شەعبیدا و هەڕەشەی کۆچ پێکردنیان لە ئەوانی دیکەش کرد، وشداریی دا کە ئەو کردەیە لەئاستی سزا بەکۆمەڵەکاندا بووەو لەدژ یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.
هەروەها ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاند: هێزەکانی ئاسایش سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێزدییە کۆچبەرەکانیان ڕاگواستووە بۆ شنگال ئەو شارەی کەم وکۆڕی زۆری هەیە بۆ ژیانێکی ئاسایی .
چاودێری مافی مرۆڤ لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێ کۆتایی بێنن بە کۆچ پێکردن بە خێزانە ئێزدییەکان چونکە شیاوی ئێزدییەکان نییە کە بەزۆرەملێ بگەڕێندرێنەوە زێد و ئاواییەکانیان.
ئەوە لەکاتێکدایە کە سێ فەرماندەری ئێزدی ڕایانگەیاند هێزە ئێزدییەکان ناسراو بە "کەتائیب ئێزدخان" پەیوەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی بوون و کۆنترۆڵی پێگەگەلێک لەچوار ناوچەی شنگالیان گرتووەتە دەست.