سەفەری جه‌لال حسامه‌دین شوکرۆڵا تاڵه‌بانی(مام جەلال) بۆ تاران
جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان گه‌یشته شاری تارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
به پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کورد پرێس ، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند "جه‌نابی مام جه‌لال گه‌یشته کۆماری ئیسلامیی ئێران و گه‌یه‌ندرایه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی".
نازم ده‌باغ وتیشی: "سه‌ردانه‌که ئاساییه وه‌ک دوو دۆست، به‌رپرسانی ئێران بانگهێشتی جه‌نابی مام جه‌لالیان کردووه، پێیان باش بووه ماوه‌یێک بۆ پشوودان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکات".
بۆ ماوه‌ی مانه‌وه‌شی، ده‌باغ وتی: "تا ئه‌و کاته‌ی جه‌نابی مام جه‌لال حه‌ز بکات ده‌مێنێته‌وه".
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشکی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه یه‌که‌مین سه‌ردانیه‌تی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که ڕۆژی 7ی ئه‌م مانگه، ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له زاری سکرتاریه‌تیی تاڵه‌بانییه‌وه ڕایگه‌یاند "له‌م حه‌فته‌یه‌دا مام جه‌لال به‌سه‌ردانێکی چه‌ند ڕۆژه له سلێمانییه‌وه به‌ره‌و وڵاتی ئێران به‌ڕێده‌که‌وێت".
جه‌لال حوسامه‌دین شوکروڵا تاڵه‌بانی ناسراو به مام جه‌لال له 12ی نۆڤێمبێری 1933 له دایکبووه. خوێندنی یاسای له زانکۆی به‌غدا ته‌واو کردووه. له ساڵی 1947ه‌وه به‌شداریی له کاری سیاسی‌دا کردووه.
هاوسه‌ره‌که‌ی ناوی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده و دوو منداڵیان به ناوه‌کانی قوباد و بافڵ هه‌یه.
له ساڵی 1976 له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له هاوڕێکانیدا یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی دامه‌زراند. له دوای دامه‌زراندنی یه‌کێتییه‌وه به به‌رده‌وامی سکرتێری گشتیی ئه‌و حزبه بووه.
6ی ئەیپرێڵی 2005 بووه یه‌که‌م سه‌رۆککۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن. هه‌وره‌ها یه‌که‌م سه‌رۆککۆماری کورد بووه له عیراقدا.
له 24ی جووڵای 2015 و له دوای دوو خول مانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار‌دا، فوئاد مه‌عسووم بوو به سه‌رۆککۆماری عیراق و شوێنه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی گرته‌وه.
له 18ی دیسمبێری 2012 دووچاری جه‌ڵته‌یێک بوو و بۆ چاره‌سه‌رکردنی باری ته‌ندروستیی ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا کرا. له 19ی جووڵای 2014 و دوای نزیکه‌ی 19مانگ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌ڵمانیادا گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی.