حەیدەر عەبادی: کۆپرسی لە کوردستانی ئێراق، بەپێچەوانەی دەستوورە
سەرۆک وەزیرانی ئێراق، بەڕێوەچوونی کۆ پرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراقی لەدژ یاسای بنەڕەتی وڵاتەکەی زانی.
پارت و لایەنەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق، حەوتی ژۆئەن لە دانیشتنێکدا بەئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو ناوچەیە ڕەزامەندیان دەربڕی لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشت پرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە ٢٥ی سیپتەمبەری ٢٠١٧.
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، سەرباری نەیارەتییە ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهانییەکان، داوای لە کوردەکانی ئێراق کردووە، بەشداری ئەو گشت پرسییە بن.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، حەیدەر عەبادی رۆژی سێ شەممە وتی: بەرژەوەندیی کوردەکان لەمانەوە لەچوارچێوەی ئێراقێکی یەکگرتوو دایە.
عەممار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانیی ئێراقیش لەم دواییەدا پێی داگرت؛ هاتنەدی خەیاڵی بارزانی، پارچە پارچەبوونی ئێراقی لێ دەکەوێتەوەو ئەوە ویست و داوای ئێراقییەکان نییە.