بزووتنەوەی گۆڕان داوای پێداچوونەوە لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات
ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر پێویستیی خێرایی دان بە چارەسەرکردنی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق و چالاک کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، بیستون فائق لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی نەتەوەیی ئێراق نینا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی بزووتنەوەی گۆڕان هەروا داوای پێداچوونەوە لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و چارەسەرکردنی ئەم گرفتە دەکات، وتی: بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی لە کۆبوونەوەی بەم زووانەی خۆِ دەبێ ڕەوشی ئێستای هەرێم لەبەرچاوبگرێت و هێورتر بێت بۆ چارەسەرکردنی گرفت و ناکۆکییەکانی نێوانیان.
فائق لەسەر پێویستیی چالاک کردنی خێرای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بێ هیچ چەشنە شەرت و مەرجێک و ناکۆکی سیاسی بە ئامانجی باشترکردنی رەوشی سیاسی، ئابووری و ژیانی شارومەندانی هەرێمی کوردستان، پێداگری کرد .